وۆركشۆپێك تایبه‌ت به‌تواناسازی ئافره‌تان و كچانی لادێنشین
kurdistani 04:55 PM - 2014-09-15ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت
ئه‌مڕۆ 15/9/2014 له هۆڵی هۆتێلی ڤان رۆیال له هه‌ولێر، چالاكیه‌كانی وۆركشۆپێكی ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و وه‌زاره‌تی پلاندانان و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تری په‌یوه‌ندیداری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به تواناسازی ئافره‌تان و كچانی لادێنشین له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
وتاری ده‌ستپێكی سه‌ره‌تای وۆركشۆپه‌كه له‌لایه‌ن په‌خشان زه‌نگه‌نه ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان پێشكه‌شكراو تیایدا ئاماژه‌ی بۆ گرنگی ئه‌م پرۆژه‌یه كرد، بۆ گه‌شه‌پێدان و تواناسازی كچان و ژنانی لادێنشین له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستییه‌وه.
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی خانمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه سه‌ره‌ڕای بایه‌خدانی ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به پرسی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م پرۆژانه‌ش بۆ تواناسازی ژنانی لادێنیشین له چالاكییه گرنگ و بایه‌خداره‌كان ده‌بێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه زاگرۆس فه‌تاح نوێنه‌ری وه‌زیری پلاندانان وێڕای ده‌ستخۆشی و به‌رز نرخاندنی ئه‌م پرۆژه‌یه، رۆڵی سه‌رجه‌م لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كانی بۆ سه‌رخستنی به‌گرنگ وه‌سفكرد.
پاشان جۆرج جۆرجی نوێنه‌ری ئاژانسی (UNFPA)ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له رێگه‌ی داتاشۆ ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه بایه‌خ به سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی تواناسازی ژنان ده‌دات له ناوچه لادێنشینه‌كاندا.
جێی باسه هه‌ریه‌ك له ئاژانسه‌كانی (UNFPA)، (UN-Women)، (UNESCO)، (FAO) له‌م پرۆژه‌یه‌دا به‌شدارن و ئه‌م وۆركشۆپه‌ش ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت.
PUKmedia دلێر ئیبراهیم - هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23