riklam

مه‌یدانی داری حاجیاوا گڕده‌گرێت

kurdistani 04:36 PM - 2014-09-15
تائێستا هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ نه‌زانراوه‌

تائێستا هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ نه‌زانراوه‌

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 15-9-2014 به‌ هۆكارێكی نادیار ئاگر له‌ به‌شێكی مه‌یدانی جاجیاوا كه‌وته‌وه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ به‌شێكی زۆر له‌ دار له‌و مه‌یدانه‌ سوتا.

سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌، نه‌قیب حسێن عه‌بدوڵڵا وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی حاجیاوا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیكرا به‌ بنكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی حاجیاواو له‌ بوونی ئاگرێك ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌ له‌ مه‌یدانی جاجیاوا كه‌وتووه‌ته‌وه‌، له‌زووترین كاتدا تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی حاجیاواو چوارقوڕنه‌و سه‌رچاوه‌و كێوه‌ڕه‌ش گه‌یشتنه‌ شوێنی ئاگره‌كه‌و توانرا له‌ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عاتدا ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵبكرێت.

وتیشی: تائێستا هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ نه‌زانراوه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی لێكوڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ پێكهێنراوه‌.

فۆتۆ/ شێركۆ ئاڵه‌یی
PUKmedia  ئاری مسته‌فا – رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket