سوید..هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا
kurdistani 04:05 PM - 2014-09-15له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هیچ حزبێك به‌ته‌نها ناتوانێت حكومه‌ت دروستبكات
رۆژی 14-9-2014 له سه‌رتاسه‌ری وڵاتی سوید هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی وڵات و هه‌رێمه‌كان و شاره‌وانییه‌كان ئه‌نجامدرا.
دوای ئه‌وه‌ی له سه‌عات 8:00ی به‌یانییه‌وه تا 8:00ی شه‌و به‌رده‌وامبوو، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرا ئه‌وه بوو كه بنكه‌كانی ده‌نگدان له ئه‌مساڵدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر گه‌رموگوڕتر بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی سویدیه‌كان بڕیاری گۆڕانكاری گه‌وره‌یان دابێت له ده‌سه‌ڵاتدا.
پاش ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، پارتی سۆسیال دیموكرات له ئێواره ئاهه‌نگێكدا زیاتر له 1500 ئه‌ندام و میوانی بانگهێشت كرد كه وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش یه‌كێكبوون له‌و میوانانه‌و به‌شداری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان بۆ كردوون و ماڵ به‌ماڵ له‌گه‌ڵ كاندیده‌كانیان ده‌گه‌ڕان، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ هه‌ڵوێستی ئه‌وان كه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی مانگی نیسانی رابردوودا به‌شداری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان بۆ لیستی یه‌كێتی كرد له سوید‌و له كوردستانیش.
هه‌رچه‌نده هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرا كه سۆسیال دیموكرات براوه‌ی لیسته‌كان ده‌بێت، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، لیستی سۆسیال دیموكرات سات له‌دوای سات ده‌نگه‌كانی زیاد ده‌بوو، تا گه‌یشته 31.1% و مۆده‌رات گه‌یشته 23.2%، ئه‌مه جگه له ده‌نگی سه‌فارات و كونسوڵگه‌رییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی سوید كه پێشبینیده‌كرێت تا كۆتایی هه‌فته ته‌واو ببێت.
پاش ته‌واوبوونی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له سه‌نته‌ری هه‌ڵبژاردن و ریفراندۆمی سویده‌وه هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی پارته‌كان وتاری خۆی پێشكه‌شكرد، ئه‌وه‌ی كه زیاتر سویدیه‌كان مه‌به‌ستیان بوو وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی مۆده‌رات بوو، كه پارته‌كه‌ی ماوه‌ی 8 ساڵه به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ راستڕه‌وه‌كان حوكمی سوید ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی ئه‌و پارته دوای داننان به شكستی حزبه‌كه‌یدا وتی: هه‌ر له سبه‌ینێوه من ده‌ست له‌كارده‌كێشمه‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بم، هیوادارم سۆسیال دیموكراته‌كان ئیداره‌ی وڵات بده‌ن.
پاشان هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی پارته‌كانی ژینگه‌و چه‌پ و توندڕه‌وه‌كان و فیمینیسته‌كان و سه‌نته‌ر پارتی وتاری خۆیان پێشكه‌شكرد، تا له كۆتاییدا ستیفن لۆڤین سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد كه سه‌رنجی هه‌موو لایه‌كی راكێشا، ئه‌وه‌ش وه‌ك په‌یامێك بۆ پارتی توندڕه‌وه‌كان كه تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له سبه‌ینێوه حكومه‌ت دروستده‌كات و ده‌ستی هاوپه‌یمانی بۆ هه‌ریه‌ك له پارتی ژینگه‌و چه‌پ و فیمینیسته‌كان درێژده‌كه‌ین بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام هه‌رگیز هاوكارو هاوپه‌یمانی توندڕه‌وه‌كان نابین، به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ ژن ده‌بین به پشتیوان و بۆ هه‌موو سویدیه‌كانیش ژیانێكی ئارام و دوور له سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی پیاده ده‌كه‌ین و سوید بۆ هه‌موو كه‌سێك سه‌وز ده‌كه‌ین و هه‌موو مرۆڤێك له سوید دڵ پڕهیوا ده‌كه‌ین.
جێی باسه، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هیچ حزبێك به‌ته‌نها ناتوانێت حكومه‌ت دروستبكات، به‌ڵكو ده‌بێت حزبی براوه كه سۆسیال دیموكراته داوای هاوپه‌یمانی بكات، ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت سۆسیال دیموكرات له‌گه‌ڵ ژینگه یان چه‌پ یان فیمینیست كه بۆ یه‌كه‌مجاره به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، هاوپه‌یمانی بكات، كه‌واته سیستمی سیاسی وڵات له بلۆكی راستڕه‌وه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ بلۆكی چه‌په‌كان به سه‌رپه‌رشتی سۆسیال دیموكراته‌كان، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م په‌ناهه‌نده‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژیان ئه‌ویش به‌هۆی زیادبوونی رێژه‌ی پارتی توندڕه‌وه‌كانه‌وه كه دژایه‌تیكردنی په‌ناهه‌نده له به‌رنامه سه‌ره‌كییه‌كانیانه، بۆیه سۆسیال دیموكرات ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی لای په‌ناهه‌نده ره‌وانده‌وه وتی "سوید وڵاتی هه‌موومانه".
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19