riklam

ژماره‌یه‌ك سه‌گی به‌ره‌ڵا ئۆتۆمبێلێك وه‌رده‌گه‌ڕێنن

kurdistani 03:23 PM - 2014-09-15
چوار له‌ سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ برینداربوون

چوار له‌ سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ برینداربوون

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 15-9-2014 له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركوك - سلێمانی و له‌نزیك ناحیه‌ی بازیان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ (4) له‌ سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بنكه‌ی پۆلیسی هاتوچۆی بازیان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و رووداوه‌ له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركوك - سلێمانی و له‌نزیك ناحیه‌ی بازیان روویداوه‌، له‌ ئه‌نجامیشدا چوار له‌ سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ برینداربوون و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كران.

وتیشی: ئه‌و رووداوه‌ به‌هۆی ئاژه‌ڵی به‌ره‌ڵاوه‌ دروستبووه‌، له‌كاتێكدا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ چه‌ند سه‌گێكی به‌ره‌ڵا هاتوونه‌ته‌ پێش ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ویستویه‌تی خۆی له‌ سه‌گه‌كان لابدات، به‌ڵام كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌.

PUKmedia  هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket