riklam

پێشمه‌رگه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی داعش ده‌كوژێت

kurdistani 03:23 PM - 2014-09-15
سه‌رپه‌رشتی ئه‌و گروپه‌ی كردوه‌ كه‌ بۆ په‌لاماردانی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌كراوه‌

سه‌رپه‌رشتی ئه‌و گروپه‌ی كردوه‌ كه‌ بۆ په‌لاماردانی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌كراوه‌

له‌ بۆردومانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ جه‌له‌ولا سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی داعش كوژرا.


لیوا حسێن مه‌نسور فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی 2ی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ بۆردومانی دوێنی 14-9-2014 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش دوو تیرۆرستی داعش كوژراون كه‌ یه‌كێكیان به‌رپرسی سه‌ربازی داعش بووه‌.

وتیشی: به‌پێی زانیارییه‌كانمان ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ كوژرا سه‌رپه‌رشتی ئه‌و گروپه‌ی داعشی كردوه‌ كه‌ خۆیان بۆ په‌لاماردانی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌كردبوو.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: ئێستا تیرۆرستانی داعش ته‌واو لاوازبوون ته‌نانه‌ت توانای به‌رگریان نه‌ماوه‌و ته‌ها فریای گوێزانه‌وه‌ی مۆڵگه‌كانیان ده‌كه‌ون له‌ترسی بۆردومانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ لیوا روكن جومیل شومه‌یری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی دیاله‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ دوو هه‌فته‌ی رابردوودا هێزه‌ ئه‌منیه‌كان سه‌ركه‌وتوبوون له‌ كوشتنی شه‌ش سه‌ركرده‌و ئه‌میری داعش له‌ ناوچه‌كانی مقدادیه‌و به‌له‌دوزو  عوزێم له‌ نزیك زنجیره‌ چیای حه‌مرین.

وتیشی: هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامه‌ بۆ شكاندنی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی كه‌ تیرۆرستانی داعش له‌سه‌ر به‌نداوی به‌له‌دوز  دایانناوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ له‌ ژیانێكی سه‌ختدابوون.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket