riklam

وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌: له‌ زوترین كاتدا كه‌مپ بۆ ئاواره‌كان دروستده‌كه‌ین

kurdistani 02:47 PM - 2014-09-15
"له‌ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان به‌رده‌وام ده‌بین

"له‌ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان به‌رده‌وام ده‌بین

ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ خزمه‌تكردنی ئاواره‌كان و دابینكردنی شوێن بۆ حه‌وانه‌وه‌یان.


ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/9/2014 له‌میانی پێشوازیكردنی له‌ ئه‌نكس مه‌كی كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر هات.

له‌ سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول باسی له‌ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خزمه‌تكردنی ئاواره‌كان كردو رایگه‌یاند: له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی سه‌ردانی ئاواره‌كانمان كردووه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ هاوكاری هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ زووترین كاتدا كه‌مپی نیشته‌جێبوون بۆ ئاواره‌كان دروست بكه‌ین.

له‌ به‌شێكی تری وته‌كانیدا وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن سوپاسی هه‌موو ئه‌و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانه‌ی كرد كه‌ هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوون و وتیشی:پێویستمان به‌ هاوكاری زیاتر هه‌یه‌، چونكه‌ رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره‌  رویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردوه‌.

لای خۆیه‌وه‌ ئه‌نكس مه‌كی كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر ته‌واوی هاوكاری و پشتیوانی حكومه‌تی به‌ریتانیای بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند ئێمه‌ ده‌زانین پێشمه‌رگه‌ له‌بری هه‌موو جیهان جه‌نگی دژه‌تیرۆر ئه‌نجامده‌داو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ شێوه‌یه‌كی باش و به‌رچاو خزمه‌تی ئاواره‌كان ده‌كات.

له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ به‌رده‌وامی ئه‌م جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ كرده‌وه‌و رایانگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ هه‌وڵی زیاتر بدرێت و وڵاتانی جیهان و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ بده‌ن بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری ئاواره‌كان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket