riklam

وه‌زیری ته‌ندروستی: زیاتر له‌ 13 ساڵه‌ ئیفلیجی منداڵان له‌ هه‌رێم تۆمارنه‌كراوه‌

kurdistani 02:29 PM - 2014-09-15
داوای له‌دایكان و باوكان ده‌كات هاوكارو هه‌ماهه‌نگی تیمه‌كانی ته‌ندروستی بن

داوای له‌دایكان و باوكان ده‌كات هاوكارو هه‌ماهه‌نگی تیمه‌كانی ته‌ندروستی بن

له‌پێناوپاراستنی منداڵانی كوردستان و ئه‌و ئاوارانه‌ی رویان له‌هه‌رێم كردوه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌هاوكاری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و یونیسێف هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵانی ده‌ستپێكردو بڕیاره‌ ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام بێت.

له‌وچوارچێوه‌یه‌ش ئه‌مڕۆ 15-9-2014 له‌بنكه‌ی ته‌ندروستی عه‌نكاوه‌ی نوێی له‌شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ی سه‌ربه‌شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بونی د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی و پارێزگاری هه‌ولێرو مه‌ترانی قه‌ره‌قۆش و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به‌هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی به‌رێوه‌چوو.

له‌ده‌ست پێكی مه‌راسیمه‌كه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ك منداڵی كوتاو داوای له‌دایكان و باوكان كرد هاوكارو هه‌ماهه‌نگی تیمه‌كانی ته‌ندروستی بن بۆكوتانی منداڵه‌كانیان بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌پاكی بمێنێته‌وه‌ له‌نه‌خۆشی ئیفلیجی.

دواتر له‌وته‌یه‌كا بۆ ئاماده‌بووان د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید ئاماژه‌ی به‌گرنگی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی كوتان كردو رایگه‌یاند: پێویسته‌ ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌خوار پێنج ساڵیدایه‌ بكوترێن كه‌ژماره‌یان 831 هه‌زارو 355 منداڵی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و 113 هه‌زارو 897 منداڵی ئاواره‌ی پارێزگاكانی عیراق  كه‌ رویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ له‌گه‌ڵ كوتانی 20 هه‌زارو 657 منداڵی په‌نابه‌ری رۆژئاوا كه‌به‌هۆی ناله‌به‌رای بارودۆخی وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ رویان له‌هه‌رێم كردوه‌ كه‌ دوو هه‌زارو 115تیم و چوار هه‌زارو 730 سه‌رپه‌رشتیار به‌شداری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ده‌كه‌ن.

وه‌زیری ته‌ندروستی جیاله‌وه‌ی رۆلی هاوڵاتیان و لێپرسراوانی پارێزگاكانی هه‌رێمی به‌گرنگ دایه‌قه‌ڵه‌م بۆله‌خۆگرتنی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی په‌نابه‌ران هاوكات وتیشی بریاره‌ له‌مانگی داهاتوو هه‌لمه‌تی كوتانی دژی نه‌خۆشی سورێژه‌ ئه‌نجامبده‌ین و ئامانج لێی پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یه‌ كه‌روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه‌.

دواتر پارێزگاری هه‌ولێر ستایشی و سوپاسی وه‌زیری ته‌ندروستی و ستافی وه‌زاره‌تی كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌تانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن سه‌رباری هاتنی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی ئاواره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket