riklam

سه‌رۆك كۆمار: داعش سه‌ره‌تاییه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ هه‌موو جیهان

kurdistani 12:09 PM - 2014-09-15
به‌هۆی تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ به‌هه‌زاران هاووڵاتی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان

به‌هۆی تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ به‌هه‌زاران هاووڵاتی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 15-9-2014، كۆنفرانسی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی تیرۆرستانی داعش، ده‌ستیپێكرد، هه‌ریه‌ك له‌ فرانسۆ هۆلاند سه‌رۆكی وڵاتی فه‌ره‌نسا و د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق، وتاریان پێشكه‌ش كرد و باس گرنگی له‌ناوبردنی تیرۆرستانی داعشیان كرد.

د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند: سوپاسی سه‌رۆكی فه‌ره‌نساو خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌م بۆ ئه‌و به‌ ده‌نگه‌وه‌هاتنه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گروپی تیرۆستی داعش، سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌مریكاو ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌كه‌م كه‌ به‌شدارن له‌م هاوپه‌یمانێتییه‌.

وتیشی: داعش سه‌ره‌تاییه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ هه‌موو جیهان و كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجامبدات .

راشیگه‌یاند: ده‌بێت رێگری بكرێت له‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ پاڵپشتی داعش ده‌كه‌ن، چونكه‌ داعش ئێستا باشترین ته‌كنه‌لۆجیای هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: نامه‌ی هه‌تیوان و دایكانی عیراقم پێیه‌ بۆ ئامادابوان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ هاوكارمان و روبه‌ڕوی تیرۆر ببنه‌وه‌.

وتیشی: هیچ پێوانه‌یه‌ك نیه‌ لای داعش بۆ كوشتنی هاووڵاتیان، هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك پاڵپشتی گروپی تیرۆرستانی داعش نه‌كات ئه‌و تیرۆرستانی ئه‌و گروپه‌ له‌ناوی ده‌به‌ن.


سه‌رۆك كۆماری عیراق ئاماژه‌ی به‌ تاوانه‌كانی تیرۆرستانی داعش داو وتی: داعش تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و پاكتاوی ره‌گه‌زی ئه‌نجامداوه‌و سه‌دان هه‌زار كه‌س لای داعش وه‌ك بارمته‌ ماونه‌ته‌وه‌.


رونیشیكرده‌وه‌: به‌هۆی تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ به‌هه‌زاران هاووڵاتی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان و هه‌روه‌ها به‌سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی ئاواره‌بوون.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: چه‌ندین تاوانی گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه‌و شوێنی ئاینی وه‌ك كڵێسه‌و مزگه‌وت و مه‌زارگه‌یان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌ عیراق هه‌موو پێكهاته‌كان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی داعشدان.

له‌كۆتایی وتاره‌كه‌یدا وتی: داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م كه‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان به‌رده‌وام بن و وشك كردنی ئه‌و سه‌رچاوه‌ پشتگیرییه‌ی داعش بكرێت

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket