riklam

دەربارەی پێكهێنانی سیستمی نوێی جیهان ‌

kurdistani 11:53 AM - 2014-09-15
هێنری كیسنجەر

هێنری كیسنجەر

لیبیا لەناو جەرگەی شەڕی ناوخۆدایە، سەلەفییەكان دەوڵەتی خەلافەتی خۆیان لەسوریاو عیراق راگەیاند، دیموكراسییە هەرزەكارەكەی ئەفغانستان روو لەئیفلیج بوونە، سەرەڕای ئەمانە سەرلەنوێ گرژی‌و ئالۆزییەكان لەگەڵ روسیا سەریان هەڵداوەتەوە، پەیوەندییەكان لەگەڵ چین  ئاوێزان بووە لەنێوان پابەندبوون بەهاوكارییەكان‌و گۆڕینەوەی تۆمەت لەسەر یەكتری بەئاشكرا.
پێدەچێت ئەو سیستمە نوێیە جیهانییە رووبەڕووی كێشە ببێتەوە. لەگەڵ ئەوەی هە‌وڵدان بەردەوامە بۆ چەسپاندنی سیستمی نوێی جیهانی هەڵقووڵاوی بۆچوونە رۆژئاواییەكان لەدوای ساڵەكانی كۆتایی شەڕی جیهانی دووەم، ئەمریكا كە شانازی بەئابووری‌و متمانەی نەتەوەییەوە دەكرد، بووە هەڵگری ئاڵای سەركردایەتی جیهان‌و مەبەستی دیكەی بۆ زیاد كرد، بەو پێیەی نەتەوەی ئەمریكا لەسەر بنەمای ئازادی دروست بوون ناوبانگی بۆ چەسپاندنی دیموكراسی‌و هێنانەكایەی ئازادیەكان دەركرد‌و وا خۆی پیشاندا كە دەتوانێ ئەو بەرنامەیە بەدی بێنێت. وڵاتانی كۆنی ئەوروپا بەجیاوازی بیركردنەوەی گەلانی ئەو وڵاتانە توانییان زاڵ بن بەسەر هەندێ كۆسپ‌و تەگەرەدا‌و پارسەنگییەكی هێز لەنێوانیان پێك بێنن‌و چەند كەسایەتییەكی رۆشنبیر لەوڵاتەكانیان بخەنە روو. بۆچوونە ئەمریكیەكە ژیرانە‌و مەیال بوو بەلای چارەسەری ئاشتیانەی كێشەكان‌و هەستكردنی تەندروست‌و بڵاوكردنەوەی دیموكراسی كە كردویەتە ئامانجی یەكەم‌و بەم پێیە بازاڕی ئازاد دێنێتە كایەوە‌و كۆمەڵگەكان دەوڵەمەند‌و بەختیار دەبن‌و ناكۆكی‌و ململانێكانی نێوان وڵاتان لەشێوازە كۆنەكەی دێنە دەر.
ئەو هەوڵانە بۆ ئەم سیستمە نوێیەی جیهان بەرهەمی زۆری هەبوو، ئێستا زۆر وڵاتی سەربەخۆ هەن كە زۆربەی ناوچەكانی جیهان پێك دێنن، بڵاوبوونەوەی دیموكراسی‌و كار پێكەوە كردنیان بۆته‌ خواستی ئەوان.
زۆر جێگە لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە مەیدانی ململانێی تایەفەگەری‌و ناكۆكی‌و ئاژاوە، که‌ تیایدا چەكدارەكانیان كە بەكاریان دەهێنن، هەركات بیانەوێت سنوورەكان دەبەزێنن، ئەمە لەئەنجامی ئەوەی ئەو وڵاتانە شكستیان هێناوە لەسەركرادەیەتی‌و حوكمرانی وڵاتەكەیان. ئەو بارودۆخەی ئاسیا پێ دەچێت دژە وەستانی ئەوروپا بێت، پارسەنگی هیچ جیاوازە لەگەڵ ئەوەی لەسەر رێككەوتوون، هەر بۆیە لەپێكدادان نزیك دەبێتەوە. ئەم بارودۆخە پێویستی زیاتری بەلەیەك نزیك بوونەوە‌و ئاڵوگۆڕكردنی بیرو بۆچوونەكانی نێوان زلهێزەكانی جیهان هەیە‌و زیاتر هاوهەڵوێستی‌و پێكەوە كاركردنی بەكرداری دەوێت، ئێستا جیاواز له‌پێشتر چەندین كەناڵی جیهانی‌و هاوپەیمانێتی‌و دەزگای هاوبەشی جیهانی هەن، كەچی لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك گرژی دروست دەبێت كە دەبنە رێگر لەبەردەم بنیاتنانی ستراتیژیەتێكی دووربین‌و چارەسەری كێشە هەڵواسراوەكان، لەخراپترین حاڵەتدا نەبوونی ئەو یەك هەڵوێستییە  وادەكات كە ئەو كۆبوونەوە لووتكانە تەنها رووداوێكی راگەیاندنی كومەڵایەتی بێت، نابێت كۆتاییەكانی بەلێدوانی هاوبەش بێت‌و بەس، بەڵكو دەبێت بەكاری هاوبەش‌و پێداگری بێت لەسەر جێبەجێكردنیان. سیستمی نوێی جیهانی بۆ وڵاتان كە جەخت لەسەر كەرامەتی تاك‌و حوكمی هاوبەش‌و هاوكاری نێودەوڵەتی بەپێی ئەو بنەمایانەی لەسەر پێك دێن دەكاتەوە، دەكرێت ئەمە بكەینە هیوای هەمووان‌و مەبەست‌و سەرچاوەی خواستەكانمان ئەمەش پێویستی بەتێپەڕبوونە بەزنجیرەیەك قۆناغدا .
ئەمریكا بۆ ئەوەی روڵی لێپرسراوی ببینێت لەچەسپاندنی سیستمی نوێی جیهانی لەسەدەی بیست‌ویەكدا دەبێت خۆی ئامادە بكات، كە وەڵامی زۆر پرسیار بداتەوە، دەمانەوێت چی قەدەغە بكەین؟ بەلەبەرچاو گرتنی ئەوەی چۆن ئەوە روو دەدات؟ لەحاڵەتێكدا ئەگەر وای پێویست كرد بەتەنها پێی هەستین، دەمانەوێت چی بەدی بێنین یان رێ لەچی بگرین كە روونەدات؟ تەنانەت ئەگەر پشتگیری لایەنێكی دیكەشمان لەگەڵ نەبوو؟ دەمانەوێت چی بەدەست بێنین یان رێی لێ بگرین، ئەگەر پێویستمان بەهاوپەیمانێتی هەبوو بۆ جێ بەجێكردنی؟ یان لەحاڵەتێكدا لەلایەن هاوپەیمانانەوە داوامان لێ كرا؟ سروشتی ئەو بەهایانە چین كە دەمانەوێت پتەویان بكەین؟ ئەمریكا دەبێت لەسەر ئاستی هەردوو بۆچونە دژ بەیەكەكان كار بكات، ئەوەی لەگەڵ ئەوەش دژیەتی، دەبێت كار بەبنەما جیهانییەكان بكرێت، كە تیایدا دان دەنرێت بەڕاستی مێژووی ناوچەكان‌و كەلتوورو بۆچوونە جیاوازەكانیان.

هێنری كیسنجەر

سەرچاوە/ (الانصات مركزی)
وەرگێرانی/ هیوا محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket