riklam

كۆنفرانسی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی داعش ده‌ستیپێكرد

kurdistani 11:43 AM - 2014-09-15
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا له‌ پاریسی پایته‌ختی وڵاتی فه‌ره‌نسا، كۆنفرانسی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ناوبردنی تیرۆرستانی داعش، ده‌ستیپێكرد.


له‌ سه‌ره‌تای كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ فرانسۆ هۆلاند سه‌رۆكی وڵاتی فه‌ره‌نساو د..فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق، وته‌یه‌كیان پێشكه‌وتوو.


له‌ سه‌ره‌تادا فرانسۆ هۆلاند رایگه‌یاند: ئامانجی ئه‌م كۆنفرانسه‌ له‌ناوبردنی تیرۆرستانی داعشه‌ له‌عیراق، ئێمه‌ پێشتر هۆشداریمان داوه‌ سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسی ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستیه‌، چونكه‌ ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستییه‌ ته‌نها مه‌ترسی نیه‌ بۆ سه‌ر عیراق به‌ڵكو مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر جیهان.


وتیشی: بنبڕكردنی داعش ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه‌، هه‌ر شتێكیش پێویست بێت بۆ له‌ناوبردنی تیرۆرستانی داعش ده‌بێت ئه‌نجامبدرێت.


راشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا عیراق پێوستی به‌ هاوكاری سه‌ربازی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها یه‌كڕیزی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆرستانی داعش گرنگه‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر له‌لایه‌ن عیراقه‌وه‌ ئه‌ركی ئێمه‌شه‌.


PUKmedia   تایبه‌ت

فۆتۆ / لوئه‌ی جاف

 

 

2624121592014_88.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket