riklam

بێ به‌رامبه‌ر كورسی بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان دابینده‌كرێت

kurdistani 04:53 PM - 2014-09-14
ته‌رخانكردنی (26) كورسی خویندنی بێ به‌رامبه‌ر

ته‌رخانكردنی (26) كورسی خویندنی بێ به‌رامبه‌ر

زانكۆی (لوبنانی فه‌ڕه‌نسی - هه‌ولێر)یش كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان دابینده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌رواری 16/7/2014 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ نووسراوێكدا به‌ ژماره‌ (5/13887) داوای له‌ زانكۆ تایبه‌تییه‌كان كرد، له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌سه‌ر عیراق و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا هاتووه‌، ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن به‌پێی توانای زانكۆكانیان به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابینبكه‌ن، له‌ به‌رامبه‌ردا ژماره‌یه‌ك له‌ زانكۆكان به‌ده‌م ئه‌و داواكارییه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه‌ هاتن و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی لوبنانی فه‌ڕه‌نسی/ هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان كرد.


سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی لوبنانی فه‌ڕه‌نسی/ هه‌ولێر له‌ نووسراوێكدا كه‌ بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی-یان ره‌وانه‌كردووه‌، بڕیاریانداوه‌ به‌ ته‌رخانكردنی (26) كورسی خویندنی بێ به‌رامبه‌ر، له‌گه‌ڵ (52) كورسی تر به‌ داشكاندنی (50%) نرخی خوێندن بۆ ده‌رچووانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی كه‌ دانیشتوی كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن.


له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنه‌ی زانكۆی لوبنانی فه‌ڕه‌نسی/ هه‌ولێر، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ نووسراوێكدا به‌ ژماره‌ (1096) سوپاس و پێزانینی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان/ دهۆك كردووه‌ له‌پای ته‌رخانكردنی ئه‌و ژماره‌ كورسیه‌ی خوێندن بۆ خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، هه‌روه‌ك هیواشی خواستووه‌ كه‌ نموونه‌ی ئه‌وجۆره‌ چالاكیانه‌ زیاتر بێت بۆ زیاتر خزمه‌تكردن به‌ بواری زانست و پێگه‌یاندن له‌و ناوچانه‌.


PUKmedia  راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket