فێستیڤاڵی شانۆی سه‌قز كۆتایهات و براوه‌كان خه‌ڵاتكران
kurdistani 03:17 PM - 2014-09-14سه‌ره‌جه‌م براوه‌كانی یازده‌هه‌مین خولی فستیڤاڵی شانۆی كوردی راگه‌یه‌ندرا
رۆژی شه‌ممه 13-9-2014 یازده‌هه‌مین خولی فێستیڤاڵی شانۆی كوردی به به‌شداری سه‌رجه‌م ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران كۆتایهات.
د.قوتبه‌دین سادقی به نوێنه‌ری دادوه‌رانی یازده‌هه‌مین فستیڤاڵی شانۆی كوردی وته‌یه‌كی كورتی پێشكه‌ش كرد‌و رایگه‌یاند: گرنگترین ئه‌ركی فستیڤاڵ‌و كۆبوونه‌وه له جێگه‌یه‌كی وادا ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ فێر ده‌بێت كه چۆن بێ شه‌ڕ‌و كوشتار ده‌توانێت ژیان بكات.
وتیشی: هیوادارم كه به‌رپرسانی ئێمه ئه‌م خاڵه گرنگه له به‌ر چاو بگرن‌و هان بده‌ن تا چه‌ند فستیڤاڵێكی زیاتر له ساڵدا به‌ڕێوه‌بچێت.
له كۆتاییدا، سه‌ره‌جه‌م براوه‌كانی یازده‌هه‌مین خولی فستیڤاڵی شانۆی كوردی راگه‌یه‌ندرا كه بریتی بوون له:
١-به‌شی ده‌رهێنه‌ر
براوه‌ی یه‌كه‌م/ فاتیح بادپه‌روا به شانۆی (سه‌مایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بوكه‌كان) له شاری مه‌ریوانه‌وه.
براوه‌ی دووه‌م/ ئۆمێد خالپور به شانۆی (سروودی ١٠٠هه‌زار ئۆفیلیای ئه‌ویندار) له شاری مه‌هاباده‌وه.
براوه‌ی سێهه‌م/ ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده به شانۆی (گێلگه‌مش) له شاری بۆكانه‌وه.
٢- به‌شی ئه‌كته‌ری ژن/
براوه‌ی یه‌كه‌م/ له‌یلا مه‌ولودی له شانۆی (سروودی ١٠٠هه‌زار ئۆفیلیای ئه‌ویندار) له شاری مه‌هاباده‌وه.
بڕاوه‌ی دووهه‌م/ دونیا گوفتاری له شانۆی (سه‌مایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بوكه‌كان) له شاری مه‌ریوانه‌وه.
براوه‌ی سێهه‌م/ سومه‌یه ره‌حیمی له شانۆی (باده‌نگ نازارو گاوه‌ڕۆ له ژێر سه‌رم بێت) له شاری سنه‌وه.
3- به‌شی ئه‌كته‌ری پیاو/
براوه‌ی یه‌كه‌م/ داریوش ره‌فعه‌تی له شانۆی (كڕێوه‌ی خۆڵه‌مێشی ئه‌سپانی ئاسمان) له شاری سه‌قزه‌وه.
بڕاوه‌ی دووهه‌م/ هێمن عوسمانی له شانۆی (گێلگه‌مش) له شاری بۆكانه‌وه.
براوه‌ی سێهه‌م/ حسام حه‌ق په‌ره‌ست له شانۆی (گرایلی) له شاری قووچانه‌وه.
4- به‌شی شانۆنووسی/
براوه‌ی یه‌كه‌م/ سابر نیكبه‌خت به شانۆی (باده‌نگ نازارو گاوه‌ڕۆ له ژێر سه‌رم بێت) له شاری سنه‌وه.
بڕاوه‌ی دووهه‌م/ تریفه كه‌ریمیان به شانۆی (سه‌مایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بووكه‌كان) له شاری مه‌ریوانه‌وه.
براوه‌ی سێهه‌م/ فه‌رشید سه‌مه‌دی به شانۆی (گرایلی) له شاری قووچانه‌وه.
5- به‌شی دیزاینی سن/ فاتیح بادپه‌روا به شانۆی (سه‌مایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بووكه‌كان) له شاری مه‌ریوانه‌وه.
6- به‌شی دیزاینی جل‌وبه‌رگ/ عه‌لیره‌زا ئیسماعیلی به شانۆی (هه‌ڵۆ) له شاری سه‌قزه‌وه.
7- به‌شی موسیقا/
براوه‌ی یه‌كه‌م/ شۆڕش ماملێ به شانۆی (سروودی ١٠٠هه‌زار ئۆفیلیای ئه‌ویندار) له شاری مه‌هاباده‌وه.
براوه‌ی دووهه‌م/ شه‌هرام عه‌لی محه‌مه‌دی به شانۆی (باده‌نگ نازارو گاوه‌ڕۆ له ژێر سه‌رم بێت) له شاری سنه‌وه.
8- به‌شی نور/ فاتیح بادپه‌روا به شانۆی (سه‌مایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بووكه‌كان) له شاری مه‌ریوانه‌وه.
9- دوو شانۆی (سروودی ١٠٠هه‌زار ئۆفیلیای ئه‌ویندار) له شاری مه‌هاباده‌وه‌و (سه‌مایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بووكه‌كان) له شاری مه‌ریوانه‌وه به باشترین شانۆی یازده‌هه‌مین فستیڤاڵی شانۆی كوردی ناسێندران‌و بڕیار وایه كه ئه‌م دوو شانۆیه له فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر له تاران به‌شدار بن.
هه‌روه‌ها له شانۆی میوان (ساڵی ئاشوب)ی ده‌رهێنه‌ری گۆڕان عه‌لی كه‌ریم رێزی تایبه‌تی لێ‌نرا.
له كۆتایی مه‌راسمی فستیڤاڵه‌كه دادوه‌رانی فستیڤاڵ كه بریتی بوون له (د.قوتبه‌دین سادقی)وها (حه‌سه‌ن دادشكه‌ر) و (تینۆ ساڵحی) وته‌ی خۆیان پێشكه‌ش كرد‌و داویان له به‌رپرسانی پارێزگای كوردستان له وڵاتی ئێران كرد ئه‌م چه‌ند خاڵه له ساڵانی داهاتوودا له‌به‌ر چاوبگرن:
یه‌كه‌م/ هه‌موو ساڵێك به‌بێ راوه‌ستان فستیڤاڵه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
دووه‌م/ په‌راوێز نه‌خستنی هیچ یه‌ك له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران.
سێیه‌م/ دروستكردنی چه‌ندین ته‌لاری دیكه به مه‌به‌ستی نمایشی شانۆ.
چواره‌م/ گرنگیدان به نووسین شانۆی كوردی.
پێنجه‌م/ گرنگیدان به ره‌هه‌نده‌كانی ژیانی كوردی له شاردا.
PUKmedia نوسینگه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن له تاران
هەواڵی زیاتر
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22