riklam

رانیه‌ هاوخه‌می خۆی بۆ شه‌نگال ده‌رده‌بڕێت

kurdistani 03:48 PM - 2014-09-11
هاوخه‌می و هاوسۆزی بۆ كاره‌ساتی ئێزیدییه‌كانی شه‌نگاڵ ده‌ر ده‌بڕدرێت

هاوخه‌می و هاوسۆزی بۆ كاره‌ساتی ئێزیدییه‌كانی شه‌نگاڵ ده‌ر ده‌بڕدرێت

له‌رێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ریی دیواربه‌ندییه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری و هونه‌ر له‌رانیه‌ ئه‌نجامدراوه‌ هاوخه‌می و هاوسۆزی بۆ كاره‌ساتی ئێزیدییه‌كانی شه‌نگاڵ ده‌ر ده‌بڕدرێت.

سه‌ركه‌وت بورهان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری و هونه‌ر له‌رانیه‌ بۆ PUKmedia  رایگه‌یاند:  به‌ پێویستمان زانی له‌رێگه‌ی به‌رهه‌مێكی شێوه‌كارییه‌وه‌ هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆمان بۆ ته‌واوی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتووه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه‌ به‌سه‌ر ئێزیدیه‌كانی شه‌نگالدا هات ده‌رببڕین.

وتیشی: كاره‌كه‌ خۆی له‌ نه‌خشاندنی دیوار به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری ده‌بینێته‌وه‌كه‌  له‌لایه‌ن هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار رێباز قادرو ئاكام ره‌زاق ئه‌نجامدراوه‌و تێچووی كاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری و هونه‌ری رانیه‌وه‌ دابینكراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ دوای چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم و دابینكردنی بودجه‌ به‌رهه‌مێكی تری هونه‌ریمان ده‌بێت كه‌ بریتیه‌ له‌سازكردنی یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی دیواربه‌ندی له‌رانیه‌ بۆ هونه‌رمه‌ندانی كورد كه‌ ئه‌و فیستیڤاڵه‌ له‌هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ وه‌كو داهێنانێكی نوێ هه‌ژمار ده‌كرێت و نمونه‌یی ده‌بێت.

PUKmedia بێستون ئیبراهیم، ئاوات عوسمان- رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket