riklam

به‌ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیری دارایی عیراق كۆتایی به‌ كێشه‌ی موچه‌ی هه‌رێم دێت ؟

kurdistani 02:29 PM - 2014-09-11
كاریگه‌ری ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌ناردنی موچه‌

كاریگه‌ری ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌ناردنی موچه‌

بڕیاره‌ حكومه‌تی نوێی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌ دوو سولفه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه‌بكات، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش  رایده‌گه‌ینێت به‌م نزیكانه‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، جێگری وه‌زیری پێشوی دارایی عیراقیش پێی وایه‌ به‌ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیری نوێی دارایی كۆتایی به‌ كێشه‌ی نه‌ناردنی موچه‌ی هه‌رێم ده‌هێندرێت و به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو ده‌توانرێت موچه‌ی هه‌رێم ره‌وانه‌ بكرێت.

 فازیل نه‌بی جێگری پێشوی وه‌زیری دارایی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: راگرتنی موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك یاسایی و ده‌ستوری نیه‌و به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌بووه‌و ته‌نها به‌ ره‌زامه‌ندی زاره‌كی سه‌رۆك وه‌زیرانی رابردووی عیراق راگیرابوو، بۆیه‌ به‌ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیری نوێی دارایی ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو مانگانه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه‌بكرێت و كۆتایی به‌كێشه‌ی ناردنی موچه‌ی هه‌رێم بهێندرێت. 

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: نه‌ناردنی موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌ ناردنی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه‌ بوو، به‌ڵام ئێستا كه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌ دۆستێكی كورد سپێردراوه‌، هه‌روه‌ها وه‌زیری دارایی كه‌ كورده‌ ده‌توانێت به‌ئاسانی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكرێت سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی ناردنی نه‌وتی هه‌رێم ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر كۆتایهێنان به‌ كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كانی ناردنی موچه‌ی هه‌رێم.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ د. به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه‌ به‌ ناردنی موچه‌ی هه‌رێم به‌ دوو سولفه‌ ئه‌وه‌ش دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیری نوێی دارایی كه‌ به‌م نزیكانه‌ ده‌بێت ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

وتیشی: به‌ ده‌ستبه‌كاربوونی كوردێك وه‌كو وه‌زیری دارایی كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی ناردنی كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كێشه‌ی دارایی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه‌ چاره‌سه‌ربكات.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه‌ بڕیاری ناردنی موچه‌ی هه‌رێم رابگیرێت وه‌زیری دارایی ده‌توانێت بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێنه‌كات، له‌كاتێكدا كه‌ پێشتر وه‌زیری دارایی به‌وه‌كاله‌ت و له‌لایه‌ن نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برا، بۆیه‌ به‌ئاسانی ناردنی موچه‌ی هه‌رێمی راگرت.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket