riklam

نوێنه‌رێك: به‌شداری ژنان له‌ئاست خواسته‌كانماندا نییه‌

kurdistani 06:16 PM - 2014-09-09
رێژه‌ی ژنان له‌ ئاست خواسته‌كانی ژناندا نییه‌

رێژه‌ی ژنان له‌ ئاست خواسته‌كانی ژناندا نییه‌

ئه‌ندامێكی ژنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز رایگه‌یاند: رێژه‌ی به‌شداریكردنی ژن له‌ حكومه‌تی نوێی عیراق له‌ ئاستی خواسته‌كانی ژنان نییه‌.

سۆزان به‌كر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز ئه‌مڕۆ 9-9-2014، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رێژه‌ی یاسایی به‌شداریكردنی ژنان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ رێژه‌ی له‌ 25%، به‌ڵام حكومه‌تی فیدرالی ته‌نها وه‌زیرێكی ژنی تیادابوو.

هه‌روه‌ها وتی: ئه‌مه‌ به‌ غه‌درێك داده‌نێین به‌رامبه‌ر به‌ ژنان، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دانانی وه‌زیرێكی ژن له‌ كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی عیراق، له‌ ئاست خواسته‌كانی ژنانی عیراقدا نییه‌.

وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی دوێنی شه‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق متمانه‌ی به‌پێكهاته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی –دا، ته‌نها یه‌ك ژن پۆستی وه‌زیری له‌و حكومه‌ته‌دا پێدرا، ئه‌ویش عدیله‌ حمود بوو كه‌ پۆستی وه‌زیری ته‌ندروستی پێدرا.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ ژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌ئكیدیشكرده‌وه‌، كه‌ نوێنه‌ره‌ ژنه‌كان كارده‌كه‌ن بۆ هاوكاریكردنی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌ حكومه‌تی نوێی عیراق، بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنێكی باش له‌ به‌ڕێوه‌بردنی پۆستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ وه‌زاره‌تێكی خزمه‌تگوزاری گرنگه‌ بۆ ژیانی عیراقیه‌كان.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، ساڵی 2004، بڕیاردرا نوێنه‌رانی ژن رێژه‌ی له‌ 25% یان له‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی له‌ قۆناغی گواستنه‌وه‌دا پێبدرێت، ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیشدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.


PUKmedia فائق ئێزدی

  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket