riklam

به‌جینۆساید ناساندنی كوردانی ئێزیدی تاووتوێده‌كرێت

kurdistani 04:30 PM - 2014-09-09
ره‌وشی ژنان و منداڵان و چه‌ند پرسێكی تری په‌یوه‌ست به‌كه‌یسی ئاواره‌ ئێزیدییه‌كان تاووتوێكرا

ره‌وشی ژنان و منداڵان و چه‌ند پرسێكی تری په‌یوه‌ست به‌كه‌یسی ئاواره‌ ئێزیدییه‌كان تاووتوێكرا

ئه‌مڕۆ 9/9/2014 په‌خشان زه‌نگنه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و نوێنه‌ری رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان كرد بۆ تاووتوێكردنی ره‌وشی ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی ره‌وشی ژنان و منداڵان و چه‌ند پرسێكی تری په‌یوه‌ست به‌ كه‌یسی ئاواره‌ ئێزیدییه‌كان و هه‌وڵ و كۆششه‌كان بۆ به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ له‌دژی ئه‌م پێكهاته‌ ره‌سه‌نه‌و نه‌ته‌وه‌كانی تری ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامدراون.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێكخراوه‌ به‌شداربووه‌كان بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد بۆ باشتركردنی ره‌وشی ئاواره‌كان له‌ بواره‌كانی بژێوی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و باشتركردنی شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونیان، به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی دژ به‌ كوردانی ئێزیدی و مه‌سیحی و شه‌به‌ك و پێكهاته‌كانی تر ئه‌نجامدراون، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، كه‌ تیایدا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كان كۆكبوون له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵ و كۆششه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆ به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌م تاوانانه‌و كاركردن بۆ ئاشكراكردن و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نووسی سه‌رجه‌م ئه‌و كچه‌ ئێزیدیانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ رفێندراون و به‌كۆیله‌كراون و فرۆشراون.

PUKmedia  دلێر ئیبراهیم - هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket