riklam

له‌ زوممار گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی ئێزیدیه‌كان ده‌دۆزرێته‌وه‌

kurdistani 04:14 PM - 2014-09-09
سه‌رجه‌میان كوردی ئێزیدین و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ گوللـه‌باران كراون

سه‌رجه‌میان كوردی ئێزیدین و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ گوللـه‌باران كراون

كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌مڕۆ 9-9-2014 له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی زوممار گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌و ته‌رمی ژماره‌یه‌ك كوردی ئێزیدی تێدایه‌ كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ گوللـه‌باران كراون.

غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ گوندی بارزانك كه‌ دوورییه‌كه‌ی 5 كیلۆمه‌تره‌ له‌ سه‌نته‌ری ناحیه‌ی زوممار، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: تیمێكی پزیشكی دادوه‌ری به‌ مه‌به‌ستی پشكنین له‌ شاری دهۆكه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌ر گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌و تائێستا 14 ته‌رمیان ده‌رهێناوه‌، كه‌ ژماره‌یه‌كیان ته‌مه‌نیان له‌خوار 15 ساڵانه‌وه‌یه‌.

كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و تیمه‌ پزیشكییه‌، ماوه‌یه‌كی كه‌مه‌ ئه‌و ته‌رمانه‌ له‌وێدان و به‌ سیماو جلوبه‌رگه‌كانیشیاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ سه‌رجه‌میان كوردی ئێزیدین و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ گوللـه‌باران كراون.

PUKmedia  لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket