riklam

هاواری كچان و ژنانی ئێزدی له‌ هۆڵه‌ندا ده‌نگی دایه‌وه‌

kurdistani 03:36 PM - 2014-09-08
گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی دژی كاره‌ دڕندانه‌و نامرۆڤانه‌كانی داعش به‌ڕێوه‌چوو

گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی دژی كاره‌ دڕندانه‌و نامرۆڤانه‌كانی داعش به‌ڕێوه‌چوو

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی  07-09-2014 كات 2:30ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتارانی زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی ژوری دووه‌می په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندی و باڵیۆزی كۆماری عیراق و ده‌زگاكانی  راگه‌یاندنی هۆڵه‌ندی و كوردی و پشتیوانی و به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كوردستانیانی هۆڵه‌نداو سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كوردستانی و دۆسته‌ عه‌ره‌به‌ عیراقی و هه‌ندێك له‌ وڵاتانی دیكه‌ له‌ به‌رده‌م گۆڕه‌پانی دام له‌ ناوه‌ندی شاری ئه‌مستردام، دژی هێرش و كۆمه‌ڵكوژی چه‌كدارانی داعشی تیرۆریست له‌م سه‌ده‌ی پێشكه‌وتن و جیهانگیریه‌دا بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵی چوارسه‌د كچی دیلی كورد كردنیان به‌ سه‌بایا، له‌ ره‌ققه‌ی شام و فرۆشتنی ئه‌و كچه‌ كوردانه‌ به‌ دوو هه‌زار دۆلارو هه‌روه‌ها بۆپشتگیری له‌ ئاواره‌كانی چیای شه‌نگال و برا ئێز‌دی و شه‌به‌ك و سابیئه‌ و مه‌سیحیه‌كانی باشوری كوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌كی هێمنانه‌یان رێكخست.

له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا به‌بێ هه‌ڵكردنی ئاڵای  هیچ وڵات و حزب و لایه‌نێكی سیاسی چه‌ندین وتاری پشتگیری له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی پارتی كاری هۆڵه‌ندی و پارتی سوشیالیستی هۆڵه‌ندی (sp) و چه‌ند پارتێكی دیكه‌ خوێندرایه‌وه‌ كه‌ ته‌عبیری له‌ هاوخه‌می و پشتگیری گه‌لان و نه‌ته‌وه‌ی ئازادیخوازی هۆڵه‌ندا ده‌كرد.

سه‌رجه‌می بانگه‌شه‌و وتاره‌كان پشتگیری و هاوده‌نگیه‌كی مرۆڤدۆستانه‌بوون له‌ پێناوی به‌رگری له‌ رۆڵه‌ بێ تاوانه‌‌كانی گه‌لی كوردستان و هاوكاری و پشتگیری بوون بۆ ئێزیدی و مه‌سیحی و شه‌به‌ك و كاكه‌یی و توركمانه‌كانی ئامرلی و به‌رزنرخاندنی پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
جارێكی دیكه‌ كوردستانیانی هۆڵه‌ندا به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی دۆسته‌كانیان له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه‌ به‌م خۆپیشاندانه‌ سه‌لماندیان كه‌ هه‌میشه‌ مرۆڤگه‌لێكی دیموكراسی و ئاشتیخواز بوون خۆشبه‌ختانه‌ هه‌موو دنیا هاتوونه‌ته‌ ده‌نگ دژی‌ ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستی و دڕاندانه‌ی تیرۆریستانی رێكخراوی داعش له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌یكاته‌ سه‌ر مرۆڤایه‌تی.

كاوان ره‌ئوف یه‌كێك له‌ رێكخه‌رانی گردبوونووه‌كه‌ له‌ به‌شێك له‌ په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ به‌ زمانی هۆڵه‌ندی پێشكه‌شیكرد رووی كرده‌ ئاماده‌بووان و سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی دنیاو رایگه‌یاند:
داعشه‌كان له‌سه‌ر تویته‌ره‌كانی خۆیان وه‌ك واجبێكی ئیسلامی بۆ بانگه‌وازی جیهاد دژی كوففار له‌ گوندی به‌عج ٩٨ كچی كورد هه‌ڕاج ده‌كه‌ن، به‌پێی راپۆرته‌كانی ده‌یلی ته‌له‌گراف و ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی باوكێك ده‌ڵێت له‌ ناوچه‌ی شه‌نگال كچه‌ تاقانه‌ مناڵه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت تا نه‌كه‌وێته‌ ده‌ست دڕنده‌كان، باوكێكی تر ‌هه‌شت كچی خۆی ده‌كوژێت ئه‌وسا خۆشی ده‌كوژێت، ژنێكی سكپڕی كورد له‌ دیلكراوه‌كان له‌ زیندانێكی كاتیی ناوچه‌ی موسڵ ته‌له‌فۆن بۆ مێرده‌كه‌ی ده‌كات و ناونیشانی شوێنی گیرانیانی پێ ده‌ڵێت لێی ده‌پاڕێته‌وه‌ نه‌ك ئه‌و دڕنده‌ بێویژدانانه‌ فرۆشتیانن بچن رزگاریان بكه‌ن، به‌ڵكو داوا له‌ئه‌مریكییه‌كان بكات ئه‌و قوتابخانه‌ بۆردومان بكات كه‌ له‌وێدا زیندانیی كراون تا به‌ كۆمه‌ڵ بمرن و نه‌كه‌ونه‌ به‌ر شه‌هوه‌تی دڕنده‌ تیرۆریسته‌كان و له‌ده‌ست داڵه‌كانی داعش رزگاریان بكات.

به‌ڕێزان ئازادیخوازان ئێمه‌ له‌م گردبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆماندا داوا له‌ ئێوه‌ ده‌كه‌ین له‌ هه‌موو مرۆڤدۆستانی جیهان ده‌كه‌ین  كچ و  ژنان و كه‌سوكارمان رزگار بكه‌ن، به‌كۆمه‌ڵ به‌ بۆمبا بكوژرانایه‌ باشترده‌بوو له‌وه‌ی بكرێن به‌ سه‌بایاو بفرۆشرێن، ئه‌م چیرۆكانه‌و ده‌یان چیرۆكی له‌م چه‌شنه‌ رۆژانه‌ ده‌بیستین ده‌با چۆن له‌ نێجیریا  بۆكۆ حه‌رام ٢٧٠ كچه‌قوتابی رفاندو دیلی كردن و هه‌ڕه‌شه‌ی كرد بیانكات به‌ سه‌بایاو بیانفرۆشێت، به‌ڵام هه‌موو دنیا له‌سه‌ریان هاتنه‌ ده‌نگ، ئێمه‌ش لێره‌وه‌ داوا له‌ ئێوه‌ ده‌كه‌ین به‌ هانای ئه‌و ٤٠٠ كچ و ژنه‌ فرۆشراوه‌ی ئێزدیه‌وه‌ بچین كه‌ له‌ ره‌ققه‌ی شام دیلكراون  و كراون به‌ سه‌بایا هه‌ر كچه‌ی به‌ دوو هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشرێن.

پاشان به‌ سروودی (هۆ كاكی پێشمه‌رگه‌) كۆتایی به‌ گردبوونه‌وه‌كه‌ هێنرا.

   PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket