riklam

شایه‌تحاڵه‌كانی ئه‌نفال به‌سه‌ر نوسه‌رو رۆژنامه‌نوساندا دابه‌شكرا

kurdistani 04:09 PM - 2014-09-04
عارف قوربانی شایه‌تحاڵه‌كانی ئه‌نفالی ئاماده‌كردووه‌

عارف قوربانی شایه‌تحاڵه‌كانی ئه‌نفالی ئاماده‌كردووه‌

ئه‌مڕۆ 4-9-2014 به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران و نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسان كتێبی شایه‌تحاڵه‌كانی ئه‌نفال به‌سه‌ر نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوساندا دابه‌شكرا.

له‌و مه‌راسیمه‌دا كه‌ له‌ هۆڵی مۆنۆمێنتی ئه‌نفال به‌ئاماده‌بونی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری شه‌هیدان و قائمقامی چه‌مچه‌ماڵ و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ی بون به‌ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد، دواتر نوێنه‌ری ئه‌نستتۆی نارین بۆ توێژینه‌وه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، له‌وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌نستتۆیه‌كه‌یان به‌به‌ردوامی له‌هه‌وڵی خزمه‌تكردنی نوسه‌راندایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌رێگه‌ی نوسین و توێژینه‌وه‌كانیانه‌وه‌ كتێبخانه‌ی كوردی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ن.

وتیشی: زنجیره‌ كتێبی شایه‌تحاڵه‌كانی ئه‌نفالیش كه‌ لایه‌ن نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس عارف قوربانی ئاماده‌كراوه‌ یه‌كێكه‌ له‌و زنجیره‌ كتێبه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ورد باس له‌ كاره‌ساتی ئه‌نفال ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی خزمه‌تێكی باشه‌ به‌ مێژووی كورد و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه‌.

له‌به‌شێكی تری مه‌راسیمه‌كه‌دا وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری مۆنۆمێنتی ئه‌نفاله‌وه‌ پێشكه‌ش كراو له‌وته‌یه‌كیدا ده‌ستخۆشی له‌نوسه‌ری زنجیره‌ كتێبی شایه‌تحاڵه‌كانی ئه‌نفال كرد.

له‌كۆتای مه‌راسیمه‌كه‌دا وه‌ك دیاریه‌ك ئه‌و زنجیره‌ كتێبه‌ به‌سه‌ر 100 نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس و كه‌سایه‌تیدا دابه‌شكرا.

ئه‌نستتۆی نارین بۆ چاپ و بڵاوكراوه‌ پرۆژه‌ی به‌چاپ گه‌یاندنی 100 كتێبی بۆ دیۆكۆمێنتكردنی جینۆسایدی ئه‌نفال كردووه‌، زنجیره‌ كتێبه‌كانی شایه‌تحاڵی ئه‌نفالیش به‌شێكه‌ له‌و پرۆژه‌یه‌.

PUKmedia هه‌ردی ئه‌بو به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket