riklam

پەیڤێک بۆ شەھید ئەحمەد شاتوانی

kurdistani 10:43 PM - 2014-09-02
ئەحمەد شاتوانی ناوێکی گەورەی کاروانی نەمری کوردایەتی

ئەحمەد شاتوانی ناوێکی گەورەی کاروانی نەمری کوردایەتی

ئەحمەد شاتوانی ناوێکی گەورەی کاروانی نەمری کوردایەتی، ئەودەمەی ئێمە مناڵ بووین لەو گەرمیانەی لانکەی بەرگریی و پێشمەرگە چەند ناوێکی لەدەڤەرەکانی تری کوردستان، وەک شێری لە پصشە راپەڕیوو بەگوێماندا دەھات، لەبیرمە رێک وەکو ئێستا (مەحمود گەرمیانی و ئەحمەد شاتوانی) و چەندینی تریش لە شارەزوور دوو ھەڵۆ بوون لەگەرمەی سەرەتاکانی شۆڕشی نوێدا ناو و ناوبانگیان لەھەموو دوندو چیاو پێدەشتێکدا لەناو خەڵکی گوندو لادێکدا وێردی سەر زمان بوون، ئەمڕۆ ١-٩-٢٠١٤ یادی یەکێکە لەو دوو جوامێرە ئەویش ئەحمەد شاتوانییە کە ٣٠ سی ساڵ و لەم رۆژەدا چووە کاروانی نەمرانەوەو بووە جۆگەیەکی "رووبارە خوێنەکە" لە پێناو بەرز راگرتنی یادو یادەوریاندا پێویستمان بە بیرھێنانەوەی ئەو رۆژە سەختانەیەو، لەپێناو زیندوو کردنەوەی ئەو رۆحیەتەی جاران، ھەموو دەمێک بۆ یەکێتیەکان بەتایبەتی، گەرەکە ئەم کەڵە مەردانە بێنینەوە پێش چاو کە بوونە کۆچی قوربانی بۆ ئازادی و بەدیھێنانی دادپەروەریی و خۆشگوزەرانی خەڵکی کوردستان، لەم یادەدا ئەوەی دڵخۆشم دەکات نەوەی ئەم جوامێرەیە لە پەرلەمانی کوردستان کە کاکە خەڵەف-ی ھاوکارمە، کە بەڕاستی لەناسینیەوە ھەستم بە دڵخۆشیەکی گەورە کردو، زوو بۆم دەرکەوت کە وجاخی ئەم جوامێرە روونە بۆ کوردو کوردستان، یەکێتی رابردوویەکی نمونەیی ھەیە لە قوربانی و رێبەرایەتیکردنی بزوتنەوەی کوردایەتی و بەدیھێنانی ئازادیی، دەبا ھەمیشە چاوێکمان لە رابردوو بێت بۆ ئەوەی لە ئێستاو داھاتوودا ھەر سەرمەشقی بەدیھێنانی مافە بەدینەھاتووەکان بین و ئەو رابردووە لە خۆمان دانەبڕین بەکارو کردار.

خەڵکی کوردستان ھیوای بەم ھێزە ھەیە، پێویستە ئومێدمان ھەبێت و دەست لەناو دەست بۆ ئاسودەکردنی رۆحی شەھیدەکانمان و نەتۆراندنی کەسوکارە سەربەرزەکانیان، نەمری بۆ شەھید ئەحمەد شاتوانی و شەھیدە راستەقینەکانی گەل و نیشتمان، کوردستانیش ھەمیشە پارێزراوو ئاوەدان بێت.


سالار مەحمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket