riklam

راگه‌یه‌ندراوی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ نرخی سوته‌مه‌نی

kurdistani 10:15 PM - 2014-09-02
لە کاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخی ھەرێمی کوردستان بەو بریارانەدا دەچینەوە

لە کاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخی ھەرێمی کوردستان بەو بریارانەدا دەچینەوە

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌بۆئه‌وه‌ده‌كات دیاریكردنی نرخی سوته‌مه‌نی به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا په‌یوه‌سته‌ به‌و قه‌یرانه‌ ئابوری و سیاسی و سه‌ربازیانه‌ی رویان له‌ هه‌رێم كردوه‌، داواشده‌كات هه‌مو لایه‌ك به‌ به‌رپرسیارێتیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا بكه‌ن، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ له‌كاتی ئاسایی بونه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمدا به‌و بڕیارانه‌دا ده‌چنه‌وه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ نرخی سوته‌مه‌نی دراوه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ نرخی سوته‌مه‌نی...

لە ساتی دیاری کردنی نرخی سوتەمەنی لە ھەرێمی کوردستان ھەندێک لێدوانی ناتەندروست دەبیستین، خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە دیاری کردنی نرخی سوتەمەنی پەیوەستە بەو قەیرانە ئابوری و سیاسی و سەربازیەی کە لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان دوچاری بۆتەوە ھەر لە نەھاتنی ھەشت مانگ بودچە لە حکومەتی ناوەندی بۆ ھەرێمی کوردستان و توش بوونی شەرێکی نەخوازراو ئاوارە بوونی زیاتر لە ھەشت سەد و پەنجا ھەزار کەس بۆ ھەرێمی کوردستان، بۆیە ئەولەویەتی لیژنەی نەوت و گاز لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا دابین کردنی مووچەیە بۆ فەرمانبەران و خەڵکی کوردستان، بێگومان بریاری دیاری کردنی نرخی سوتەمەنی بەم شێوەیە پەیوەستیدارە بەو قەیرانانەی کە لە ھەرێمی کوردستان دروست بوون بۆ  ئەمەش ئێمە لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەھەموو رەنگە جیاوازەکان و بە ھەموو پارتە سیاسیەکان پێکەوە ھاورابووین لە دیاری کردنی نرخی سوتەمەنی و بەیەکەوە ھەماھەنگ بوین بۆیە پێویست ناکات ھیچ لایەک موزایەدە بەسەر ئەوی تر بکات و یەکتر تاوانبار بکەن.


ھیوادارین خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسیەکانی ناو حکومەت و پەرلەمان و ئۆرگان و ناوەندەکانی تری دەرەوەی حکومەت بە گیانی بەرپرسیارێتی برواننە ئەو دۆخەو لەگەڵ ئەو بریارانە مامەڵەی تەندروست بکەن، چونکە شیێواندنی ئەو بابەتانە لە بەرژەوەندی ھیچ لایەکدا نیە وە ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە لە کاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخی ھەرێمی کوردستان بەو بریارانەدا دەچینەوە، وە بە دڵنیاییەوە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان دەبین و ھەمیشە لەھەوڵ و خزمەت کردنتان بەردەوام دەبین.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket