riklam

نوێكراوەتەوە.. داعش دووەمین رۆژنامەنوسی ئەمریكای سەربڕی

kurdistani 08:26 PM - 2014-09-02
داعش له‌گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ئه‌مریكا ده‌كات

داعش له‌گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ئه‌مریكا ده‌كات

رێكخراوی تیرۆریستی داعش ستیڤن سوتلۆف دووەم رۆژنامەنوسی ئەمریكی سەربڕی و لەگرتەیەكی ڤیدیۆیشدا بەرپرسیارێتی خۆی لەو ئاكارە راگەیاندوە.

ئاژانسی  هەواڵی CNN بڵاویكردەوە كە رێكخراوی تیرۆریستی داعش لەعیراق و شام تۆمارێكی ڤیدیۆی بڵاوكردوەتەوە كە تیایدا ستیڤن سوتلۆف رۆژنامەنوسی ئەمریكی دەردەكەوێت.

لەگرتە ڤیدیۆییەكەدا كەسێكی نەناسراو دەركەوتووەو هەڕەشە لەئەمریكا دەكات و دەڵێ كوشتنی ستیڤن سوتلۆف بەرهەمی دەرستوەردانی ئەمریكایە لەناوچەكەو شەڕكردنی لەدژی داعش.

ئەو كەسە نەناسراوە كە دەموچاوی داپۆشیەوەو تیرۆریستێكی داعشەو پەیامی داعش بە باراك ئۆبامای سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەگەیەنێت، تیایدا دەڵێت: بەردەوامبوونی هێرشەكانتان بۆ سەر خەڵكەكەمان بەردەوامی دەدات بەچەقۆكانمان لەسەر گەردنی هاووڵاتیانی گەلەكەت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket