riklam

لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی هاووڵاتیان ده‌كات

kurdistani 07:39 PM - 2014-09-02
 به‌شێوازی شارستانیانه‌ گوزارشت له‌ داواكارییه‌كانیان بكه‌ن

به‌شێوازی شارستانیانه‌ گوزارشت له‌ داواكارییه‌كانیان بكه‌ن

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی مافی هه‌موو هاووڵاتیه‌كه‌ و ئه‌ركی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیشه‌ كه‌پارێزگاریان لێ بكات، به‌ڵام  سه‌رهه‌ڵدانی بارگرژی و رێگه‌گرتن و دروستكردنی ئاسته‌نگی هاتوچۆ خزمه‌ت به‌هیچ لایه‌ك ناكات و پێویسته‌ خۆپیشانده‌ران به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی گوزارشت له‌ داواكارییه‌كانیان بكه‌ن.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2-9-2014، له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د قائیمقام و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی كۆبووه‌ و تاوتوێی ئه‌و بارودۆخه‌ نوێیه‌كرا كه‌ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و له‌ باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانیش سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی، رایگه‌یاند: خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی مافێكی سروشتی هاووڵاتیانه‌، به‌ڵام پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی به‌ڕێوه‌بچێت و گرژی و ئاڵۆزی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنێت و ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیاندا دروست نه‌كرێت.

ئاوات محه‌مه‌د، لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی راسپارد له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا بكه‌ن و پارێزگاریان لێبكه‌ن، هه‌روه‌ها داوای لێكردن رێگری بكه‌ن له‌ هه‌ر كارێك كه‌ ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان تێكبدات، داواشی له‌هاووڵاتیان كرد خۆپیشاندان و خستنه‌ڕووی داواكارییه‌كانیان نه‌بێته‌ هۆی دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانی گرژی و ئاڵۆزی و به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی گوزارشت له‌ داواكارییه‌كانیان بكه‌ن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket