وه‌زیری ته‌ندروستی: پێویستمان به‌هاوكاری رێكخراوه جیهانیه‌كانه
kurdistani 07:25 PM - 2014-09-02له‌ره‌وشی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆكی كۆڵییه‌وه
ئه‌مڕۆ 2-9-2014 د.رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆگرفته‌كانی بواری ته‌ندروستی و ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌سنوری پارێزگای دهۆك سه‌ردانی پارێزگای دهۆكی كرد و سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك و بنكه‌ی ته‌ندروستی خانكێ و كامپی ئاواره‌كانی خانكێ و پارێزگای دهۆك و نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن وكارگه‌ی ریكسایكلینی كرده‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌یدا وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆكی كرد‌و له‌لایه‌ن د.نزار عیسمه‌ت به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پێشوازی لێكرا، پاشان به‌یاوه‌ری نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌هه‌رێم كارگه‌ی ریسایكلینی كرده‌وه، كه‌له‌توانایدایه له‌ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات 370 كیلۆگرام پاشماوه‌ی ته‌ندروستی له‌ناوببات.
دواتر وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌ردانی بنكه‌ی ته‌ندروستی خانكێی كرد و له‌نزیكه‌وه له‌ڕه‌وشی ته‌ندروستی كۆڵیه‌وه به‌تایبه‌ت دوای هاتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره كه‌ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان روو له‌بنكه ته‌ندروستیه‌كه ده‌كه‌ن.
له‌به‌شێكی تری ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری ته‌ندروستی چاویكه‌وت به‌ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش و له‌باری ته‌ندروستیانی پرسی.
پاشان د.رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی كامپی ئاواره‌كانی خانكێی به‌سه‌ركرده‌وه و له‌ره‌وشی ته‌ندروستی و چۆنیه‌تی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی بواری ته‌ندروستی كۆڵیه‌وه، هه‌روه‌ك به‌پێویستی زانی گرنگی زیاتر به‌لایه‌نی پاك و خاوینی ئاو و خواردنی كه‌مپه‌كه بدرێت.
هه‌رله‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆپارێزگای دهۆك وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌ردانی دیوانی پارێزگای دهۆكی كرد و له‌لایه‌ن فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆك پێشوازی لێكرا، له‌دیدارێك باس له ره‌وشی ژیانی ئاواره‌كانی ئه‌و پارێزگایه كرا، به‌تایبه‌ت ئه‌و خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیانه‌ی بۆیان دابینده‌كرێت، له‌به‌رامبه‌ردا پارێزگاری دهۆك ستایشی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرد، كه‌له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌بێ ماندوبوون تیمه‌كانی ته‌ندروستی به‌رده‌وام چاره‌سه‌ری هاووڵاتیانیان كردووه سه‌رباری ئه‌و بارگرانیه زۆره‌ی نه‌خۆش بۆیان.
بۆئه‌مه‌ش وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی زانی كه هه‌ر چاره‌سه‌رێكی پزیشكی هه‌بێت بۆ هاووڵاتیان دابین بكات به‌بێ جیاواز.
هه‌ر له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆكی كرد و له‌نزیكه‌وه له‌باری ته‌ندروستی نه‌خۆش و بریندارانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی كۆڵیه‌وه، هه‌روه‌ك به‌كه‌سوكار و بریندارانی راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌توانای وه‌زاره‌ت بێت درێخی ناكات له‌رێگه‌ی دابینكردنی چاره‌سه‌ری پزیشكی و ناردنه‌ده‌روه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌هه‌رێم چاره‌سه‌ریان نه‌بێت.
له‌به‌رامبه‌ردا كه‌سوكارو بریندارانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه سوپاسی هه‌ڵوێستی وه‌زیری ته‌ندروستیان كرد كه‌به‌رده‌وام له‌نزیكه‌وه‌ی له‌ره‌وشی ته‌ندروستیان ده‌پرسێت.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا كه‌بۆهه‌ریه‌ك له‌وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك و نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌هه‌رێم ئاماده‌كرابوو باس له‌ره‌وشی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك و خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرا كه‌له‌ماوه‌ی رابردوو پێشكه‌شی هاووڵاتیانی ده‌كات.
د.رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌كارو به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ت كرد بۆگه‌یاندنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆئاواره‌كان و دابین كردنی ده‌رمان و تیمی پزیشكی بۆكامپه‌كان.
له‌و رووه‌شه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆكی راسپارد به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌رك و رۆڵی به‌رده‌وامیان كه‌درێخیان نه‌كردووه.
د.رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید وتیشی: سوپاس و پێزانانی خۆمان له‌وه‌زاره‌ت ئاراسته‌ی ته‌واوی پزیشكان و كارمه‌ندان و ستافی ته‌ندروستی له‌پارێزگاكان و به‌تایبه‌ت دهۆك ده‌كه‌ین كه‌به‌بێ ماندوبوون چاره‌سه‌ری هاووڵاتیان ده‌كه‌ن.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا وه‌زیری ته‌ندروستی داوای له‌رێكخراوه جیهانیه‌كان كرد، په‌له‌بكه‌ن له‌دابین كردنی هاوكاری ته‌ندروستی بۆ هه‌رێمی كوردستان چونكه له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره روویان له‌هه‌رێم كردووه، به‌تایبه‌ت بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێره‌و ئیفلیجی منداڵان كه‌له‌ئێستادا هیچ حاڵه‌تیك تۆمارنه‌كراوه.
له‌به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تدایه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر دانانی هه‌لمَه‌تی نیشتمانی كوتان دژی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان.
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
هەواڵی زیاتر
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22