riklam

لەشاری ئامەد فڕۆكەیەكی F16 كەوتەخوارەوە

kurdistani 06:55 PM - 2014-09-02
فڕۆكه‌كه‌ له‌كاتی مه‌شقدا بووه‌

فڕۆكه‌كه‌ له‌كاتی مه‌شقدا بووه‌

لەفڕۆكەخانەی شاری ئامەدی باكوری كوردستان فڕۆكەیەكی F16ی توركیا كەوتەخوارەوەو ئەو دوو فڕۆكەوانەشی تێیدابووە پێش كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە لەڕێگەی پەڕەشوتەوە خۆیان رزگاركردوە.

ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویانكردەوە كە سەعات 5:10 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ 2014/9/2 بەكاتی توركیا، فڕۆكەیەكی جۆری F16 لەكاتی نیشتنەوەیدا لەفڕۆكەخانەی شاری ئامەد كەوتوەتەخوارەوە.

بەپێی ئاژانسەكانی توركیا ئەو فڕۆكەیە دوو فڕۆكەوانی تێدابووەو سەرقاڵی مەشقكردن بووە، لەكاتی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەشدا هەردوو فڕۆكەوانەكە لەڕێی پەڕەشوتەوە خۆیان رزگار كردوە، باسی لەوەشدەكرێت كە بەهۆكاری تەكنیكی ئەو فڕۆكەیە كەوتوەتەخوارەوە.

دەستەی ئەركانی سوپای توركیاش لەبارەی روداوەكەوە رایگەیاندوە كە تائێستا هۆكاری كەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆكەیە نازانن، بەڵام لەكاتی مەشقكردندا بووە.
دوای روداوەكەش فڕۆكەخانەكە داخراوەو ئەمبوڵانیس گەیشتوەتە نێو فڕۆكەخانەكە.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket