riklam

نوێنه‌رێك: گۆڕانكاری وه‌زاره‌ته‌كان زیان به‌ كورد ناگه‌یه‌نێت

kurdistani 04:35 PM - 2014-09-02
ده‌ستبه‌رداربوونی كورد له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك دروست ناكات

ده‌ستبه‌رداربوونی كورد له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك دروست ناكات

ئه‌ندامێكی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان نابێت به‌دوای پۆسته‌كانی حكومه‌تی پێشوه‌وه‌ بن، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌كڕیزی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌به‌غدا.

موحسین دۆسكی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز ئه‌مڕۆ 2-9-2014، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: گۆڕانكاری له‌وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ته‌كانداو وازهێنان له‌ وه‌زاره‌تێك و وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تێكی تر، وه‌كو وازهێنان له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی نه‌وت یان دارایی هیچ كێشه‌یه‌ك دروست ناكات بۆ لایه‌نی كوردستانی، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، كه‌ عیراق ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتیه‌ به‌ شێوازی هاوپه‌یمانی و رێككه‌وتن به‌ڕێوه‌ده‌برێت.

وتیشی: به‌ڕێوه‌به‌ردنی وه‌زاره‌تی نه‌وت باشتره‌ له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بۆكورد.

له‌باره‌ی دوارۆژی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عیراق و رۆڵی كورد تێیدا و مامه‌ڵه‌ی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی داهاتووی عیراق كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی راسێپرداوه‌ بۆ پێكهێنانی، موحسین دۆسكی رایگه‌یاند: كێشه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی فیدرالی نییه‌، عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی بكات یان نوری مالیكی، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كورد هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتووی هه‌بێت، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ گرنگی یه‌كڕیزی هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان، گره‌نتی ته‌واوه‌تییه‌ بۆ به‌هێزی كورد و رۆڵی له‌ پرۆسه‌ی سیاسی حكومه‌تی داهاتووی عیراقدا.

PUKmedia فائیق ئێزدی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket