riklam

وه‌زیری رۆشنبیری: فه‌ره‌نسا دۆستی مێژوویی گه‌لی كورده‌

kurdistani 04:11 PM - 2014-09-02
گرنگی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌ده‌ین

گرنگی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌ده‌ین

ئه‌مڕۆ 2-9-2014 خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چاویكه‌وت به‌ خه‌مان زرار نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌ره‌نسا، له‌ دیدارێكدا خه‌مان زرار باسی له‌و كارو چالاكیانه‌ كرد كه‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌ هاوكاری نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم  له‌ فه‌ره‌نسا له‌ ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجامیان داوه‌.

 هاوكات خه‌مان زرار چه‌ندین پێشنیار و پڕۆژه‌شی پێشكه‌شی وه‌زیری رۆشنبیری كرد، كه‌ له‌ داهاتوودا وه‌زاره‌ت بتوانێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م چالاكیانه‌ گرنگی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندی هونه‌ری و رۆشنبیری نێوان حكومه‌تی فه‌ره‌نسا و حكومه‌تی هه‌رێم بده‌ن.

لای خۆشیه‌وه‌ وه‌زیری رۆشنبیری رایگه‌یاند: فه‌ره‌نسا یه‌كێكه‌ له‌ دۆسته‌ دێرینه‌كانی گه‌لی كورد و به‌چه‌ندین شێوه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان كورد و فه‌ره‌نسا گرنگی پێدراوه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا، ئێمه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌ پێناو خزمه‌ت گه‌یاندنی زیاترو بره‌و دانی زیاتر به‌و په‌یوه‌ندیه‌ له‌ رێگه‌ی رۆشنبیری و هونه‌ری ئه‌وه‌ی له‌ تواناماندابێت ده‌یكه‌ین.

 شایه‌نی باسه‌ له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌ باره‌ی پرۆژه‌یه‌ك كرا كه‌ بریتیه‌ له‌ راهێنانی چه‌ند گه‌نجێك له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كاركردنی رێكخراوه‌كانی گه‌نجان و لاوان له‌ رۆشنبیركردنی گه‌نجان و دورخستنه‌وه‌یان له‌ بیری توندڕه‌وی.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket