riklam

رزگاری..ریزبه‌ندی ناوی هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران بۆ وه‌رگرتنی شوقه‌

kurdistani 04:00 PM - 2014-09-02
ئه‌رشیف

ئه‌رشیف

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوودا فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌تی ناحیه‌ی رزگاری بۆ وه‌رگرتنی شوقه‌ فۆرمیان پڕكرده‌وه‌، له‌ ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری گه‌رمیان به‌پێی خاڵ ریزبه‌ندی بۆ ئه‌و ناوانه‌ كردووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ حه‌یده‌ر شه‌مسوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری گه‌رمیان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی رابردوودا وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ناحیه‌ی رزگاری 60 شوقه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌تی ناحیه‌كه‌ دروستكردووه‌و ئێستا كاره‌كانی له‌ته‌واوبوونه‌، چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی ئه‌و شوقانه‌ش به‌پێی خاڵبه‌ندی ئه‌و فۆرمانه‌ ده‌بێت كه‌ پڕكراونه‌ته‌وه‌.

وتیشی: بۆ سودمه‌ندبوون له‌و شوقانه‌ 340 كه‌س فۆرمیان پڕكردووه‌ته‌وه‌، به‌جۆرێك كه‌ 117 كه‌سیان وه‌كو فه‌رمانبه‌رو 223 كه‌سیشیان وه‌ك هاووڵاتی، له‌ ریزبه‌ندیه‌كه‌شدا 30 كه‌س له‌ فه‌رمانبه‌ران و 30 كه‌سیش له‌ هاووڵاتیان سودمه‌ند ده‌بن.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ هه‌ر كه‌سێك سوودمه‌ند ده‌بێت له‌و شوقانه‌، نابێت هیچ خانوو یان یه‌كه‌یه‌ی نیشته‌جێبوونی هه‌بێت یان به‌ناویه‌وه‌ بێت، بۆ دڵنیایش له‌وه‌ی كه‌ هیچیان به‌ناوه‌وه‌ نه‌بێت، ئه‌وا ناوه‌كانیان ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌یان.

راشیگه‌یاند: ریزبه‌ندییه‌كه‌ به‌پێی به‌رواری هاوسه‌رگیری و ژماره‌ی منداڵ و چه‌ند پێوه‌رێكی تر دانراوه‌و هه‌ركه‌سێكیش سكاڵای له‌ چۆنییه‌تی خاڵبه‌ندیه‌كه‌ هه‌یه‌، ده‌توانێت له‌ ماوه‌ی 10 رۆژدا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری گه‌رمیان بكات تا روونكردنه‌وه‌ی پێویستی پێبدرێت.

 ناوی هاووڵاتیان

ناوی فه‌رمانبه‌ران

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket