riklam

ره‌واندزی: ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌گه‌یه‌نینه‌ سه‌ركردایه‌تی كورد

kurdistani 03:15 PM - 2014-09-02
فۆتۆ/ ئه‌رشیف

فۆتۆ/ ئه‌رشیف

بڕیاره‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2-9-2014 له‌ شاری هه‌ولێر وه‌فدی دانوستانكاری كورد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد كۆببنه‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی دواگۆڕانكاری و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و وه‌فده‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق.

فریاد ره‌واندزی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانوستانكاری كورد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ وه‌فدی دانوستانكاری كورد له‌ به‌غداوه‌ گه‌ڕاینه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد كۆببینه‌وه‌و دوائه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ هێزه‌ عیراقییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو له‌ راپۆرتێكدا بگه‌یه‌نینه‌ سه‌ركردایه‌تی كورد، هه‌روه‌ها رای خۆشمانیان پێڕاده‌گه‌یه‌نێن.

وتیشی: تائێستا هیچ رێككه‌وتنێك له‌ نێوان كوردو لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو نه‌كراوه‌، هه‌روه‌ك كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه‌و سه‌ركردایه‌تی كوردیش بۆ وه‌رگرتنی دوابڕیاری كورده‌ سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداو پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق.

ئه‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانوستانكاری كورد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌، وه‌كو وه‌فدی دانوستانكاری كورد ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ به‌غداو دواتر له‌ به‌غداش دیسانه‌وه‌ هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ كۆده‌بینه‌وه‌ به‌وهیوایه‌ی پێكه‌وه‌ بگه‌ینه‌ قۆناغی رێككه‌وتن.

PUKmedia   هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket