riklam

په‌یامی فراكسیۆنی سه‌وز سه‌باره‌ت به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین

kurdistani 02:11 PM - 2014-09-02
نرخی 900 دینار بۆ به‌نزین زۆره‌و پێویسته‌ كه‌مبكرێته‌وه‌

نرخی 900 دینار بۆ به‌نزین زۆره‌و پێویسته‌ كه‌مبكرێته‌وه‌

فراكسیۆنی سه‌وز له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پشتگیری و پشتیوانی بۆ داواكاری دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ده‌رده‌باێت و ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ده‌كات كه‌ له‌وهه‌ڵه‌كانمان به‌رده‌وامین بۆ ئه‌وه‌ی چیتر باری سه‌رشانی خه‌ڵك له‌م قه‌یرانه‌ه‌ داراییه‌دا قورسترنه‌بێت، هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نرخی 900 دینار بۆ به‌نزین زۆره‌و پێویسته‌ كه‌مبكرێته‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی فراكسیۆنی سه‌وز بۆ خه‌ڵكی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سوته‌مه‌نی...

سڵاوێكی گه‌رم...
له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014وه‌، هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی سیاسی و ئابووری و دارایی بۆته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ قورسایی ئه‌م قه‌یرانه‌ باجه‌ گه‌وره‌كه‌ی هاووڵاتی ساده‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ بیدات، بۆیه‌ وه‌ك فراكسیۆنی سه‌وز پشتیوانی ته‌واوی داواكاری و خواستی هاونیشتیمانیانی كوردستان ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین و فراكسیۆنه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له‌م دۆخی دواكه‌وتنی مووچه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌دا، باری ئابووری هاووڵاتیان قورستر نه‌بێت، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ لیترێك به‌نزین به‌ 900 دینار گرانه‌و پێویسته‌ هه‌رزان بكرێت.

فراكسیۆنی سه‌وز
له‌په‌رله‌مانی كوردستان
2/9/2014

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket