riklam

دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی سزای به‌سه‌ر دوو كه‌سدا سه‌پاند

kurdistani 10:58 AM - 2014-09-02
به‌تاوانی به‌كارهێنان و ئالوده‌بوون به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌

به‌تاوانی به‌كارهێنان و ئالوده‌بوون به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌

به‌تاوانی به‌كارهێنان و ئالوده‌بوون به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی سزای به‌سه‌ر دوكه‌سدا سه‌پاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی ئاسایشی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ هاتووه‌: له‌درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردن و رێگرتن له‌هێنان و بازرگانیكردن به‌ هه‌موو جۆره‌ مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ره‌وه‌،  هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ ناو شاری سلێمانیدا و له‌چه‌ند چالاكیه‌كی جیا جیاداو به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی مادده‌ی 14ی مخده‌رات دوو كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌رو ئالوده‌بوون پێیه‌وه‌.

 ئاسایشی سلێمانی ئاماژه‌بۆئه‌وه‌ده‌كات: له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا توانرا بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێ بگیرێت، دواتر له‌ لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/2وه‌ سزادران به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

1-    تاوانبار (ف، ا، م) ره‌گه‌ز كورد له‌ دایكبووی ساڵی 1973، له‌ڕۆژی 10/6/2014 ده‌ستگیركراوه‌ له‌ ناوشاری سلێمانیدا، سزادراوه‌ به‌زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 150 سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار به‌ تاوانی ئالوده‌بوون و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، رۆژی سزادان 1/9/2014.

2-    تاوانبار (ڕ، س، ق) ره‌گه‌ز كورد له‌ دایكبووی ساڵی 1992، له‌ڕۆژی 2/7/2014 ده‌ستگیركراوه‌ له‌ ناوشاری سلێمانیدا، سزادراوه‌ به‌زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 150 سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار به‌ تاوانی ئالوده‌بوون و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، رۆژی سزادان 1/9/2014.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket