riklam

هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر په‌رله‌مانی عیراق

kurdistani 10:55 AM - 2014-09-02
كه‌سوكاری شه‌هیدانی بنكه‌ی سپایكه‌ر

كه‌سوكاری شه‌هیدانی بنكه‌ی سپایكه‌ر

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2-9-2014، كه‌سوكاری شه‌هیدانی رووداوه‌كه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ر، ده‌رگای ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی (الخضراء)یان تێكشاندووه‌و توانیویانه‌ بچنه‌ ناو بینای په‌رله‌مانی عیراق.

عه‌بدول حسێن موسه‌وی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی (الفضیلة) ئاشكرایكردووه‌: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌سوكاری شه‌هیدانی رووداوه‌كه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ر، خۆپیشاندانیان سازكرد و داوایان كرد كه‌ چاره‌نوسی كوڕه‌كانیان یه‌كلابكرێته‌وه‌.

دوای كه‌مێك له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ كه‌سوكاری شه‌هیدانی بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ر، توانیویانه‌ بێنه‌ ناو بینای په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ هه‌وڵدراوه‌ بارودۆخه‌كه‌ ئاسایی بكرێته‌وه‌و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه‌له‌ ناو بینامه‌ بوون گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنێكی ئارام چونكه‌ ژماره‌ خۆپیشانده‌ران زیاتر له‌ یه‌ك هه‌زار كه‌س ده‌بوون.

جێی باسه‌ دوای ئه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش شاری تكریت-یان داگیركرد، رۆژی 15-6-2014، 1700 خوێندكاری كۆلێژی هێزه‌ ئاسمانییه‌كیانیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد كه‌ له‌ هۆڵی سپایكه‌ر بوون.

دوای ئه‌وه‌ش تیرۆریستانی داعش چه‌ندین وێنه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا به‌ قێزه‌وه‌نترین شێوه‌ ئه‌و خوێندكارانه‌یان گوللـه‌باران كردبوو.

به‌ڵام تائێستا ژماره‌یه‌ك له‌و خوێندكارانه‌ به‌پێی وته‌ی كه‌سوكاره‌كانیان ده‌سبه‌سه‌رن و داواكارن ئازاد بكرێن.

PUKmedia  و / هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket