riklam

به‌یاننامه‌ی سه‌رۆك كۆمار به‌بۆنه‌ی شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ر ئامرلی

kurdistani 11:21 PM - 2014-09-01
به‌یاننامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ شكاندنی گه‌مارۆی ئامرلی

به‌یاننامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ شكاندنی گه‌مارۆی ئامرلی

به‌بۆنه‌ی شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ر ئامرلی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراقه‌وه‌، د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

به‌ بایه‌خێكی زۆره‌وه‌ به‌دواداچونمان كرد بۆ   هه‌ڵمه‌تی پاڵه‌وانانه‌ی هێزه‌كانی سوپا و  هێزه‌ پشتیوانه‌كانیان له‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزی خۆبه‌خشی  پشتگیریی مه‌ده‌نیی له‌ پێناوی شكاندنی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی خرابوه‌ سه‌ر شاری ئامرلی ، كه‌ رۆڵه‌كانی خۆڕاگرانه‌ وه‌ستان و  به‌رپه‌رچی مه‌رام و خه‌یاڵی پیسی تاوانبارانی داعشی تێرۆریستیان دایه‌وه‌  .

له‌ كاتێكدا ده‌ستخۆشیی له‌ پاڵه‌وانه‌كانمان ده‌كه‌ین كه‌ متمانه‌یان بۆ گه‌له‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه‌ و دوپاتیان كرده‌وه‌ هه‌ركاتێك هه‌وڵ و نیازه‌كان یه‌كخران و كۆك بون سه‌ركه‌وتن به‌دی دێت، له‌ هه‌مان كاتدا گه‌له‌كه‌مان دوپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ره‌و پێش ده‌چێت  له‌ پێناوی رزگاركردنی عێراق له‌ پیس و پۆخڵیی تاوانبارانی تێرۆریست و مرۆڤ كوژ و زه‌مینه‌ سازی ده‌كات بۆ  هه‌ستانه‌وه‌ی نیشتمانیی هاوبه‌ش له‌ پێناوی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ته‌ دیموكراسیی و فیدراڵییه‌كه‌مان، ده‌وڵه‌تی  عیراقییه‌كان هه‌مویان.

به‌ پێزانینی زۆر و سوپاسی بێ كۆتایی هه‌وڵی هێزی  فڕۆكه‌وانیی دۆستان  له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنین كه‌ پشتیوانیی هێزه‌كانیان كردین له‌ شكاندنی ته‌وقی سه‌ر ئامرلی ،سوپاسی هه‌ریه‌ك له‌ شانشینی یه‌كگرتو و فه‌ره‌نسا و و ئوسترالیاش ده‌كه‌ین كه‌ یارمه‌تیی و كۆمه‌كی مرۆییان پێشكه‌ش به‌ هاونیشتمانییه‌  ته‌وق دراوه‌كانمان كردله‌ ئامرلی .

با ئه‌زمونی سه‌ركه‌وتن له‌ ئامرلی ببێته‌ مه‌شخه‌ڵێك بۆ هه‌ستانه‌وه‌ و  به‌ره‌وپێشه‌وه‌ چون تا به‌دیهێنانی ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی و ئارامیی و دڵنیایی  بۆ هه‌مو عیراقییه‌كان.

داوای سۆز و به‌زه‌یی په‌روه‌ردگار بۆ شه‌هیده‌ نه‌مره‌كان و سه‌بوریی و شانازیی بۆ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كانیان و هه‌رچی  زوتر  چاك بونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كانمان   ده‌كه‌ین ...

فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆمار

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket