riklam

لیژنه‌یه‌ك بۆ ناساندنی جینۆسایدی ئیزیدیه‌كان پێكدێت

kurdistani 06:00 PM - 2014-09-01
ه‌پێی یاسای ماف و ئیمتیازات مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و تۆمارو پۆلێن ده‌كرێن

ه‌پێی یاسای ماف و ئیمتیازات مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و تۆمارو پۆلێن ده‌كرێن

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كانیاندا، لیژنه‌ی ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تر ئه‌مڕۆ 1-9-2014 سه‌ردانی پارێزگای دهۆكیان كردو له‌گه‌ڵ پارێزگارو به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی ئیداره‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ تێروته‌سه‌لی باس له‌ ره‌وشی ئاواره‌كان له‌ سنوری پارێزگای دهۆك كراو بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی باڵا له‌سه‌ر ئاستی دهۆك پێكبێت تا هاوكاری لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌كانی تر بكات و كارئاسانی بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی ئه‌م بۆرده‌ بكات.

دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆك و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ تیشكیان خسته‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌.

سه‌ره‌تا فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكه‌یان بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بۆرده‌كه‌ درا، تا له‌نزیكه‌وه‌ هاوكاریان بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان.

لای خۆیه‌وه‌ مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان كردو رایگه‌یاند: هاتووین تا له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ره‌وشی ئاواره‌كان و لێقه‌وماوانی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ بین له‌سه‌ر زاری یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی پارێزگای دهۆك و كار له‌سه‌ر رێوشوێنی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان بكرێت.

راشیگه‌یاند: لیژنه‌كه‌یان بۆ په‌یوه‌ندیكردن و وه‌رگرتنی زانیاری ئیمێلێك و لاپه‌ڕه‌یه‌كی ره‌سمیان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك كردووه‌ته‌وه‌، تا هه‌موو لایه‌ك به‌شداربێت له‌ ره‌وانه‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان و وه‌رگرتنی زانیاری.

سه‌باره‌ت به‌و خۆبه‌خشانه‌ی كه‌ به‌ڵگه‌و تۆماره‌كانیان لایه‌، وتی: په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت تا هاوكاری لیژنه‌كان بن.

سه‌باره‌ت به‌ تۆماركردنی ناوی شه‌هیدان وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وتی: به‌پێی یاسای ماف و ئیمتیازات مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و تۆمارو پۆلێن ده‌كرێن.

دواتر لیژنه‌ی ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تر سه‌ردانی دادگای دهۆكیان كردو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دادگا (محه‌مه‌د ئه‌مین هادی) كۆبوونه‌وه‌و داوایانكرد هاوكاربن له‌ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان و وه‌رگرتنی وته‌ی لێقه‌وماوان.

شایانی باسه‌ لیژنه‌ی ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانی تر له‌ بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ رۆژی 17/8/2014 به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و ئه‌ندامیه‌تی محه‌مه‌د قادر هاودیانی وه‌زیری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و ئامانج ره‌حیم سكرتێری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكهاتووه‌و كار له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌و گه‌یاندنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ به‌ دادگای باڵای تاوانه‌كان و ناساندنی ده‌كات.

PUKmedia فوئاد عوسمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket