riklam

رێكخراوێكی جیهانی بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان دێته‌ سلێمانی

kurdistani 04:28 PM - 2014-09-01
 ئۆفیسیان له‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئاسیاو ئه‌فریقاو ئه‌مریكاو ئه‌وروپا هه‌یه‌

ئۆفیسیان له‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئاسیاو ئه‌فریقاو ئه‌مریكاو ئه‌وروپا هه‌یه‌

له‌ درێژه‌ی ئه‌و هاوكاری و یارمه‌تییانه‌ی پێشكه‌شی ئه‌و خێزانانه‌ ده‌كرێت كه‌ به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌و توندوتیژییه‌كانی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ ماڵ و جێگه‌ی خۆیان به‌جێهێشتووه‌و ئاواره‌بوون و روویان له‌ هه‌رێم كردووه‌، ژماره‌یه‌ك وڵات و رێكخراوی جیهانی ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه‌ كه‌ هاوكاری مرۆییان پێشكه‌شبكه‌ن.

ئه‌مڕۆ 1-9-2014 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت پێشوازیكرد له‌ مرێم وات به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی رێكخراوی ئه‌درای ئوستورلیای له‌ سوریا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاوات محه‌مه‌د باسی بارودرۆخی ئێستای كوردستان به‌گشتی و ره‌وش و گوزه‌رانی ئاواره‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی كرد، كه‌ به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخی ئه‌منی و هه‌ڕه‌شه‌و توندوتیژییه‌كانی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ روویان له‌ سنوری هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ته‌وه‌ هاوكاری و پێداویستییه‌كانی ژیانیان بۆ دابینكراوه‌.

وتیشی: جگه‌ له‌ ئاواره‌كانی كوردستانی رۆژئاوا، 160 هه‌زار كه‌سی تری ناوچه‌كانی عیراق و كوردستان روویان له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی كردووه‌، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد كه‌ به‌هۆی زۆری رێژه‌ی ژماره‌ی په‌نابه‌ران، به‌ته‌نها حكومه‌ت ناتوانێت هه‌موو پێداویستییه‌كانیان تا ئاستێكی باش بۆ دابینبكات، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویستیان به‌ هاوكاری وڵاتان و رێكخراوه‌ خێرخوازییه‌ جیهانییه‌كانه‌ كه‌ له‌ دابینكردنی پێداویستییه‌كاندا هاوكاریان بكه‌ن.

په‌یوه‌ست به‌ بارودۆخی ئاواره‌كان و هاوكاریكردنیان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی رێكخراوی ADRA ئوستراڵی له‌ وڵاتی سوریا سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كارئاسانی و خزمه‌ته‌ به‌رچاوه‌ی كه‌ پێشكه‌شی ئاواره‌كان كراوه‌، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ رێكخراوه‌كه‌یان ئاماده‌یه‌ هاوكاری پێویست پێشكه‌ش به‌ خێزانه‌ ئاواره‌كان بكات و بۆ ئه‌مه‌ مه‌به‌سته‌ش بڕیاریانداوه‌ ئۆفیسی رێكخراوه‌كه‌یان له‌ شاری سلێمانی بكه‌نه‌وه‌.

رێكخراوی ADRA ئوستراڵیا یه‌كێكه‌ له‌ رێكخراوی ناحكومییه‌كان و له‌ بواری دابینكردن و گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ په‌نابه‌ران كارده‌كان و ئۆفیسیان له‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئاسیاو ئه‌فریقاو ئه‌مریكاو ئه‌وروپا هه‌یه‌.

PUKmedia

292716192014_DSC_0016.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket