riklam

سلێمانی.. خۆپیشاندان دژی گرانبونی به‌نزین ده‌ستیپێكرد

kurdistani 04:15 PM - 2014-09-01
دژی گرانبوونی به‌نزین

دژی گرانبوونی به‌نزین

.ئه‌مڕۆ 1-9-2014 به‌ هۆی گرانبوون و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانه‌وه‌ كاردانه‌وه‌ی ناڕه‌زای و خۆپیشاندانی لێكه‌وته‌وه‌.

ئه‌مڕۆش له‌ شاری سلێمانی وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود شۆفێران و هاووڵاتیان ئه‌و شه‌قامه‌یان داخست و ئاگریان له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌ كرده‌وه‌،  له‌ئێستاشدا پۆلیسی چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ شوێنی خۆپیشانده‌رانن.

هاووڵاتیان و شۆفێران له‌ ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان به‌رده‌وامن تائێستاش ئه‌و شه‌قامه‌ گیراوه‌.

PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د-سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket