riklam

وه‌زیری رۆشنبیری: پشتیوانی به‌ڵێنده‌ران ده‌بین

kurdistani 03:52 PM - 2014-09-01
پاڵپشتی به‌ڵێنده‌ران له‌ پێناو بوژاندنه‌وه‌ی كوردستان

پاڵپشتی به‌ڵێنده‌ران له‌ پێناو بوژاندنه‌وه‌ی كوردستان

ئه‌مڕۆ 1-9-2014 خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاویكه‌وت به‌  سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان، به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی به‌ڵێنده‌ران و پاڵپشتیكردنیان به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانیان له‌ كاتی خۆیدا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان.

له‌دیدارێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو وه‌زیری رۆشنبیری گوێی گرت له‌ داوا و خواستی به‌ڵنده‌ران و كێشه‌و گرفته‌كانیان، له‌ میانی كاركردنیان له‌ پڕۆژه‌كاندا، به‌هۆی بونی رۆتینێكی زۆر له‌ كاتی وه‌رگتنی ته‌نده‌ر و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانیان به‌تایبه‌ت پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری .

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانیش وه‌ك هاوكاری پاڵپشتی له‌ كاره‌كانی به‌ڵێنده‌ران له‌ كوردستان له‌ پێناو بوژاندنه‌وه‌ی كوردستان رایگه‌یاند: به‌پێی توانای وه‌زاره‌ت ئاماده‌یی هاوكاریتانین، به‌تایبه‌ت له‌ پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین ئاسانكاری بۆ كاره‌كانتان بكه‌ین.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket