riklam

هندستانیش هاوكاری هه‌رێم ده‌كات

kurdistani 03:45 PM - 2014-09-01
پێشمه‌رگه‌ سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی تۆماركردووه‌

پێشمه‌رگه‌ سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی تۆماركردووه‌

وڵاتی هندستانیش هاوشێوه‌ی وڵاتانی تر بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌نیازه‌ كۆمه‌كی مرۆیی و سه‌ربازی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات و پێیوایه‌ ئه‌م مه‌ترسییه‌ به‌رۆكی هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌گرێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ وڵاتانی جیهان به‌ هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه‌ روبه‌ڕووی ببنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 1-9-2014 له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پرادیپ ڤاسوانی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئاسیان ئۆیل كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیاكانی وڵاتی هندستان، كه‌ له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا كارده‌كات.

له‌ دیدارێكدا پرادیپ ڤاسوانی رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی نیگه‌رانه‌ له‌و بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌ی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق و كوردستان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌و پێیوایه‌ ئه‌و گروپه‌ تیرۆرسته‌ (داعش) كه‌ له‌ عیراق سه‌ریهه‌ڵداوه‌، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناكه‌ بۆ سه‌ر هه‌موو وڵاتانی جیهان و پێویسته‌ هه‌مووان وه‌ك یه‌ك به‌ره‌نگاری ببنه‌وه‌و رێگه‌ نه‌درێت زیاتر په‌لبهاوێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هندستان كردووه‌و وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه‌ بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر هاوكاری مرۆیی و سه‌ربازی پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمی كوردستان بكات.

وتیشی: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ بنه‌بڕكردنی تیرۆر له‌ ناوچه‌كه‌دا رۆڵێكی شۆڕشگێڕانه‌ی بێوێنه‌ ده‌بینن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌ن هه‌موو جۆره‌ كۆمه‌ك و هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش به‌ هه‌رێم بكه‌ن به‌تایبه‌تی له‌ بواری پزیشكیدا.

له‌ به‌رامبه‌ردا ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی به‌ناوی گه‌لی كوردستانه‌وه‌ سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی گه‌لی هندستان كرد، كه‌ به‌نیازن له‌م باردۆخه‌ دژواره‌دا هاوكاری هه‌رێم بكه‌ن.

وتیشی: ئه‌و تیرۆره‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ نیه‌ بۆ سه‌ر عیراق و كوردستان، به‌ڵكو مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان و پێویسته‌ هه‌موو وڵاتانی جیهان هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رببڕن و هاوكاری عیراق و هه‌رێم بكه‌ن بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر.

قائیمقامی سلێمانی به‌چاوی رێزو پێزانینه‌وه‌ سوپاسی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كرد كه‌ تائێستا هاوكاری سه‌ربازی و مرۆییان ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و پێیوایه‌ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ هه‌ستیان به‌ مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر كردووه‌.

له‌ به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا ئاوات محه‌مه‌د رایگه‌یاند: پێشمه‌رگه‌ سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ خۆی تۆماركردووه‌، كه‌ ئێستا له‌ جێگه‌ی هه‌موو مرۆڤایه‌تی روبه‌ڕووی تیرۆر ده‌بێته‌وه‌و ناوچه‌كه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر ده‌پارێزێت.

قائیمقامی سلێمانی راشیگه‌یاند كه‌ هیوادارین به‌مزووانه‌ وڵاتی هندستانیش بچێته‌ پاڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ كۆمه‌ك و هاوكاری سه‌ربازی و مرۆییان ره‌وانه‌ی هه‌رێم كردووه‌و خوازیاریش بوو وڵاتی هندستان له‌پاڵ هاوكاری سه‌ربازیدا له‌ بواری ته‌ندروستیدا هاوكاری پێویست پێشكه‌ش به‌ هه‌رێم بكات، هه‌روه‌ك راشیگه‌یاند كه‌ بۆ پێشخستنی زیاتری بواری وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێم ئاماده‌ن هاوكاری و كارئاسانی پێویست پێشكه‌ش به‌ هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌ كوردستان كارده‌كه‌ن.

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket