سلێمانی.. ئاواره‌ی نێو خوێندنگه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه
kurdistani 02:34 PM - 2014-09-01له سنوری راپه‌ڕین و چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان شوێن ئاماده‌كراوه بۆ دروستكردنی كه‌مپ
وه‌زری نوێی خوێندن نزیك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام زیاتر له 50 خوێندنگه‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاواره‌ی تێدا نیشه‌جێكراوه، پارێزگاری سلێمانیش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته‌و ئاماده‌كردنی شوێنی تر بۆ ئاواره‌كان له جێگه‌ی خوێندنگه‌كان له‌گه‌ڵ قائیمقامه‌كانی پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبۆوه.
ئه‌مڕۆ 1ی ئه‌یلولی 2014، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح، پارێزگاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانی سلێمانی ، له‌گه‌ڵ قائیمقامه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو ته‌وه‌ره‌ی سه‌ری گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا كه بریتیی بوون له سه‌رژمێری و ئاماری ئاواره‌كان و دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌ی خوێندنگه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی ئاواره‌كان.
له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و پارێزگاره‌كانی هه‌رێم كرد له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری بان كی مۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.
له‌و رووه‌وه پارێزگار رایگه‌یاند: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی ئاواره‌كان هاوكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته به‌وردی و به هه‌ماهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماری ئاواره‌كان وه‌ربگیرێت.
پارێزگار رێنمای پێویستی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئاماری ته‌واوتی ئاواره‌كان له زووترین كاتدا.
له‌ته‌وه‌ری دووه‌میشدا پارێزگار رایگه‌یاند كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا مانگی تشرینی دووه‌م ده‌توانن چه‌ند كه‌مپی نیشته‌جێبوون دروست بكه‌ن، به‌ڵام تا ئاماده‌بوونی كه‌مپه‌كان ده‌بێت شوێنێكی جێگره‌وه بۆ ئه‌و ئاوارانه ده‌سته‌به‌ربكرێت كه له خوێندنگه‌كاندا نیشته‌جێكراون.
له دوای رۆژی 10ی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 160 هه‌زار ئاواره روویان له پارێزگای سلێمانی كردووه، ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌و ئاوارانه له زیاتر له 50 خوێندنگه‌ی پارێزگای سلێمانی به‌شێوه‌ی كاتی نیشته‌جێكراون.
له‌و رووه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگار له‌گه‌ڵ قائیمقامه‌كان بڕیاردرا تا 10ی ئه‌م مانگه كه سه‌ره‌تای وه‌رزی خوێندنه سه‌رجه‌م ئاواره‌كان بگوازرێنه‌وه بۆ شوێنی تر له‌وانه‌ش كه‌مپی عه‌ربه‌ت و ئه‌و بینایانه‌ی كه له‌ئێستادا كه‌متر پێویستن.
پارێزگاری سلێمانیش ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ده‌بێت ئاواره‌كان بگوازرێنه‌وه بۆ كه‌مپه‌كان راشیگه‌یاند: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانیان به‌مه‌رجی ئه‌وه هاوكاری ئاواره‌كان ده‌كه‌ن كه له كه‌مپدا نیشه‌جێكرابن.
پارێزگار وتیشی: له سنوری راپه‌ڕین و چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان شوێن ئاماده‌كراوه بۆ دروستكردنی كه‌مپ و چاوه‌ڕوانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانین ده‌ست به‌كاربن بۆ دروستكردنیان.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23