ورده‌كاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی د. عزه‌ت سابیر
kurdistani 01:33 PM - 2014-09-01"له هه‌وڵه‌كانم به‌رده‌وام ده‌بم ئه‌گه‌ر به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیریش كۆتایهاتبێت"
له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی پێشنیار‌و راسپارده‌كانی لیژنه‌ی سامانه سروشتیه‌كانی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ئه‌ندامێكی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌و راشیده‌گه‌یه‌نێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه له هه‌وڵه‌كانم به‌رده‌وام ده‌بم بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ئه‌گه‌ر به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانیش كۆتایی به‌و قه‌یرانه هاتبێت.
د. عزه‌ت سابیر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سه‌وزو ئه‌ندامی لیژنه‌ی سامانه سروشتیه‌كان له لێدوانێكدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك راسپارده‌و پێشنیارمان پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و گاز كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه پێشنیاره‌كانمان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراو ره‌تكرایه‌وه، بۆیه به پێویستم زانی له لیژنه‌ی سامانه سروشتیه‌كان ده‌ستله‌كاربكێشمه‌وه، چونكه پێم وایه بوونم له‌و لیژنه‌یه‌دا هیچ سودێكی نیه به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌توانم چاودێرێكی راسته‌قینه‌بم به‌سه‌ر ئیش و كاره‌كانی حكومه‌ت و به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه‌وه.
وتیشی: ئه‌مڕۆ 1-9-2014 ئه‌و راسپاردنه‌ی كه پێشكه‌ش به حكومه‌تمان كرد سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین كردم به راسپارده‌و پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانم كرد‌و داوام لێ‌كرد بخرێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت و له په‌رله‌مانه‌وه بڕیار له كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بدرێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری نه‌بوونی ئه‌نجامێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له په‌رله‌مان د. عزه‌ت ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد: ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكردنی راسپارده‌كان به په‌رله‌مان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین سودی نه‌بوو دواین رێكار كه بیكه‌ین ئه‌وه‌یه وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان بانگ ده‌كه‌ین بۆ په‌رله‌مان و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌و جێبه‌جێكاری زیادكردنی نرخی به‌نزینه زۆر ئاساییه له‌م قه‌یرانه‌دا ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
شایه‌نی باسه دوێنێ 31-8-2014 كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی سامانه سروشتیه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و گاز سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین به‌بێ ئه‌نجام كۆتایهات و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش حكومه‌ت نرخی به‌نزینی له 800 دینار بۆهه‌ر لیترێك به‌رزكرده‌وه بۆ 900 دینار ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی هاووڵاتیانی هه‌رێمی به‌دوای خۆیدا هێنا.
PUKmedia هۆزان فاتیح
نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی د.عزه‌ت سابیر
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27 -
خانمی یەکەمی عیراق چوار ئۆتۆمبیلی بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان و خانەکانی منداڵانی سلێمانی
07:00 PM - 2024-03-26
ئەمانەش ببینە
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27