لیسته‌كانی خانه‌نشینی
kurdistani 01:30 PM - 2014-09-01سۆزان خاڵه شیهاب
به‌دواداچوون و ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكورتییه‌كان چ له‌ڕێی پرسیاری ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و چ له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه كارێكی رۆتینی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه، هه‌ر په‌رله‌مانه‌و سیستمێكی تایبه‌تی بۆ شێوازی به‌دواداچوونه‌كه داده‌نێت، زۆر جاریش هه‌ر لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌توانن به بانگهێشتی وه‌زیرو به‌ڕێوبه‌رو به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كان له لیژنه‌كه‌ی خۆیاندا له‌سه‌ر هه‌موو پرس و بابه‌تێك بكه‌ن، و ئه‌گه‌ر ده‌ره‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ریخست كه گه‌نده‌ڵی یاخود كارێكی به‌ده‌ر له یاسا یان به پێچه‌وانه‌ی یاسا كراوه ئه‌وا وه‌زیر به‌پێی یاسا به‌رپرسی یه‌كه‌می وه‌زاره‌ته بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت و ئه‌ویش ئاماده ده‌بێت، له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا لێپێچینه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت، پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا گه‌یشتن به متمانه لێ سه‌ندنه‌وه، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی دوور‌و درێژه‌و هه‌مووشی ده‌بێت به به‌ڵگه‌وه بسه‌لمێنرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مان گه‌ر هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كیان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تێك ده‌ست كه‌وێت له‌بری به‌دواداچوون بۆ چۆنێتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م كاره، یه‌كسه‌ر له په‌یجی خۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یاخود له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌و ته‌شهیر به‌كۆمه‌ڵیك خه‌ڵك و كه‌سایه‌تی ده‌كه‌ن، ئه‌وساش هه‌ر كه‌سێك له‌و كه‌سایه‌تیانه روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌كه‌وێته خانه‌ی دیفاعكردن و هه‌ندێك كه‌سیش هه‌ڵده‌چن و جنێو ده‌ده‌ن، هه‌ر كارێك كه هه‌تا ئێستا حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان كردبێتیان ئه‌وا ئه‌وان لێی به‌رپرسن و ده‌بێت روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بده‌ن، ئه‌گه‌ریش كارێك بزانرێت كه‌موكورتی و ناعه‌داله‌تی تێدایه ئه‌وا به‌م هه‌راو زه‌نایه چاره‌سه‌ر ناكرێت به‌ڵكو ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ یاساكان و هه‌وڵ بده‌ن چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه.
به‌داخه‌وه ئه‌م كارانه‌ی ئێستا ده‌كرێت و هه‌مووی بۆ راگه‌یاندنه‌كانه هیچی بۆ چاككردنی بارێكی لار نییه، هه‌روه‌ها ئه‌م كارانه بۆ دژایه‌تی حزبایه‌تی به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر كارێكی نایاسایی كراوه فه‌رمون كۆی ئه‌م كاره بخه‌نه‌ڕوو، نه‌ك ته‌نها هی لایه‌نێك، ئه‌گه‌ریش كارێك كراوه‌و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و لیژنه‌ی دارایی پێیوایه ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت، با هه‌مووان هه‌وڵ بده‌ن چاكی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌یاساش كراوه فه‌رموون یاساكه هه‌موار بكه‌ن، ئه‌و لیستانه‌ی كه بڵاو ده‌كرێنه‌وه بۆ خانه‌نشینی، ته‌نها له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نه‌كراوە، به‌ڵكو له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان كراوه، فه‌رموون هه‌موو لیسته‌كان دابنێن و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تی حكومه‌ت بدات بۆ چاككردنی سیستمی دارایی، كۆمه‌ڵێك پێشنیار بخاته به‌رده‌می حكومه‌ت، چاره‌سه‌ركردنی سیستمی ئابووریی و دارایی ئه‌م وڵاته به‌م شێوه ناپرۆفیشناڵانه‌یه ناكرێت.
تێبینییه‌كی تریشم له‌سه‌ر ئه‌و لیستانه ئه‌وه‌یه كه بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ڕێز ته‌نها لیستی ناوی ژنه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه؟ ئایا پیاوانی وڵاته‌كه‌م به سه‌د قاتی ژنان سودمه‌ند نه‌بوون له‌م خانه‌نشینییه؟ یان ئه‌گه‌ر هه‌ر كارێك له‌م وڵاته بكرێت ده‌بێت یه‌كه‌م گورزی به‌ر ژنان بكه‌وێت، من لێره‌وه داوا له وه‌زاره‌تی دارایی به‌ڕێز ده‌كه‌م به‌و حوكمه‌ی هه‌موو خانه‌نشینان لای ئه‌وان تۆمار كراون هه‌موو لیسته‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه‌و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ سه‌رقاڵی بودجه نییه با سه‌رقاڵی وردبینی لیستی خانه‌نشینانی كوردستان بێت.
سۆزان خاڵه شیهاب
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18