په‌رله‌مانتارێك: متمانه له‌وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان بسه‌ندرێته‌وه
kurdistani 01:05 PM - 2014-09-01ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان
به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین نیگه‌رانی هاووڵاتیان و به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی لێكه‌وتۆته‌وه‌و هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتارێك داوا ده‌كات ئه‌گه‌ر وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان نه‌توانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكات متمانه‌ی لێبسه‌ندرێته‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌مڕۆ 1-9-2014 له‌زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كان هاووڵاتیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا دژی به‌زركردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین كه له لایه‌نحكومه‌ته‌وه بۆ هه‌ر لیترێك به‌نزین له 800 دیناره‌وه كرا به 900 دینار.
ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی فراكسیۆنی سه‌وز به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا كه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی پێداتێپه‌ڕده‌بێت له نه‌بونی موچه، بارگرانییه‌كی قورسه له‌سه‌ر شانیان و پێویسته په‌رله‌مانتاران هه‌وڵبده‌ن بۆ چاككردنی بارگوزه‌رانیان و ئه‌ركێكی تر نه‌خه‌ینه سه‌رشانیان، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌روه‌ك بینیمان دوێنی لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لیژنه‌ی پیشه‌سازی وزه له په‌رله‌مان نه‌یانتوانی بگه‌نه رێككه‌وتن و بگره به پێچه‌وانه‌وه نرخی به‌نزین له‌بری ئه‌وه‌ی كه‌مبكرێته‌وه ، به‌رزكرایه‌وه.
وتیشی: پێویستبوو لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لیژنه‌ی پیشه‌سازی وزه له په‌رله‌مان بگه‌یشتنایه‌ته رێككه‌وتن و نرخی به‌نزینیان كه‌مبكردایه‌ته‌وه‌و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی له‌پێش چاوبگرتایه.
راشیگه‌یاند: هیچ بیانویه‌ك نیه له‌به‌رده‌م وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین به‌رزبكرێته‌وه چونكه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام هه‌نارده ده‌كرێت و داهاته‌كه‌شی دێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی په‌رله‌مانتارانه كه له ئێستادا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات و ئێمه خۆمان له‌و به‌رپرسیارێتییه نه‌دزینه‌وه‌و وه‌زیری سامانه سورشتیه‌كان بانگهێشتی په‌رله‌مان بكه‌ین.
رونیشیكرده‌وه: ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانی بگه‌ینه قه‌ناعه‌ت بۆ زیادكردنی نرخی به‌نزین، پێویسته متمانه له وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان وه‌ربگیرێته‌وه چونكه له ئێستادا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه وه‌زیری سامانه سورشتیه‌كان ناتوانێت كار له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌ته بكات و ناتوانێت ئه‌ركی سه‌رشانی هاووڵاتیان كه‌مبكاته‌وه‌و خزمه‌تی هاووڵاتیان بكات، بۆیه پێویسته په‌رله‌مانتاران هه‌ڵوێستی خۆیان هه‌بێت به لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و دانانی كه‌سێكی تر له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ئه‌م وه‌زیره‌ی داناوه.
جێی باسه دوێنی 31ی ئاب، لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لیژنه‌ی پیشه‌سازی وزه له په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین كه‌مبكریاته‌وه به‌ڵام ئه‌و دوو لیژنه‌یه نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن و به‌پێچه‌وانه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین كه‌مبكرێته‌وه به‌ڵكو له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه نرخه‌كه زیادكرا كه بۆ هه‌ر لیترێك به‌نزین له 800 دیناره‌وه كرا به 900 دینار.
هه‌روه‌ها جێی باسه كه نرخی به‌نزین جگه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تری عیراق، لیترێك به‌نزین به ته‌نها (450) دیناره به‌وپێیه‌ش نرخی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان دوو ئه‌وه‌نده‌یه.
PUKmedia هۆزان رۆسته‌م
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19