riklam

د. عزه‌ت سابیر ده‌ستیله‌كار كێشایه‌وه‌

kurdistani 12:29 PM - 2014-09-01
وه‌كو سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی به‌ دواداچون بۆ كێشه‌ داراییه‌كانی هاووڵاتیان ده‌كه‌م

وه‌كو سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی به‌ دواداچون بۆ كێشه‌ داراییه‌كانی هاووڵاتیان ده‌كه‌م

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی سامانه‌ سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د. عزه‌ت سابیر ئه‌ندامی لیژنه‌ی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان  دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌ماندا گوێی له‌ بۆچوون و پێشنیاره‌كانمان نه‌گرت سه‌باره‌ت دیاریكردنی نرخی گونجاوی به‌نزین، به‌و هۆیه‌وه‌ بڕیارمدا كه‌ ده‌ستله‌ ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی سامانه‌ سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بكێشمه‌وه‌.

 وتیشی: راسته‌ من ده‌ستم له‌ ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی سامانه‌ سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كشاندۆته‌وه‌، به‌ڵام من سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و مافی خۆمه‌ هه‌موو به‌دواداچونێك بۆ نرخی به‌نزین و هه‌موو ئه‌و كێشه‌ داراییه‌نه‌ بكه‌م كه‌ رووبه‌ڕووی هاووڵاتیان ده‌بێته‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket