riklam

رێگای كه‌ركوك- به‌غدا كۆنتڕۆڵكرا

kurdistani 12:14 PM - 2014-09-01
له‌یه‌ن پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراقه‌وه‌ كۆنـتڕۆڵكرایه‌وه‌

له‌یه‌ن پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراقه‌وه‌ كۆنـتڕۆڵكرایه‌وه‌

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای عیراق رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك- به‌غدایان كۆنـتڕۆڵكرده‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ كه‌ریم شكور لێپرسراوی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 1-9-2014 له‌دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی سلێمانبه‌گ و ده‌وروبه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای عیراق رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك- به‌غدایان كۆنتـڕۆڵكرده‌وه‌.

وتیشی: به‌هۆی ترسی بۆمبڕێژكردنی له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ رێگاكه‌ به‌ ته‌واوه‌تی به‌ڕوی هاووڵاتیاندا نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

جێی باسه‌ له‌دوای روداوه‌كانی 9-6-2014 ه‌و هێرشی تیرۆرستانی داعش و كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌ی عوزێم و ده‌وربه‌ری رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك- به‌غدا له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ كۆنـتڕۆڵكراو به‌ناچاریش هاووڵاتیان له‌ڕێگایه‌كی درێژو زه‌حمه‌ت كه‌ به‌ پشت قه‌زای خانه‌قیندا تێده‌په‌ڕی هاتوچۆیان ده‌كرد.

PUKmedia سیروان كه‌ركوكی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket