riklam

ده‌ربه‌ندیخان.. فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌

kurdistani 11:10 AM - 2014-09-01
گومان ده‌كرێت فڕۆكه‌كه‌ سیخوڕی بێت

گومان ده‌كرێت فڕۆكه‌كه‌ سیخوڕی بێت

كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له‌ گوندێكی ده‌ربه‌ندیخان كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

په‌یامێرمان پێی راگه‌یاندین، كه‌مێك پێش ئێستا له‌گوندی چرچه‌قڵا-ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان كه‌تۆته‌ خواره‌وه‌ و تاتئێستاش هیچ زانیارییه‌كه‌ی وورد له‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ نه‌زانراوه‌.

ئه‌وه‌شی پێڕاگه‌یاندین، كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان گومانی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن فڕۆكه‌كه‌ سیخوڕی بێت به‌ڵام تائێستا نه‌زانراوه‌ هی چ وڵاتێكه‌، له‌ئێستاشدا هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ روداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

په‌یامنێرمان وتیشی: كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ هیچ زیانێكی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket