riklam

مه‌خمور.. تیرۆرستان هێرشه‌كانیان له‌رێگه‌ی بۆمبی چێنراوه‌وه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن

kurdistani 10:29 AM - 2014-09-01
ته‌نها یه‌ك تیمی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی له‌و سنوره‌ هه‌یه‌

ته‌نها یه‌ك تیمی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی له‌و سنوره‌ هه‌یه‌

لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خمور رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند رۆژێكه‌ تیرۆرستان ته‌نها له‌رێگه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه‌ په‌رلاماره‌ تیرۆرستییه‌كانیان له‌ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌خمور جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی قه‌زای مه‌خمور به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ تیرۆرستان له‌رێگه‌ی بۆمبێ چێنراوه‌وه‌ هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كانیان بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌و هاووڵاتیانی سفیل له‌ ده‌وروبه‌رو گونده‌كانی قه‌زای مه‌خمور ئه‌نجامده‌ده‌ن.

 وتیشی: تیرۆرستان هه‌وڵده‌ده‌ن خانوو و ماڵی ئه‌و كه‌سانه‌ بته‌قێنه‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌گه‌ڵیاندا بوون له‌ئێستاشدا له‌دژی ئه‌وان ده‌جه‌نگن و پیلان و مۆڵگه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن.

 راشیگه‌یاند: ته‌نها یه‌ك تیمی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی له‌م سنوره‌ هه‌یه‌ و ئه‌و تیمه‌ش ناتوانن وه‌ك پێویست كاره‌كان ئه‌نجامبدات، بۆیه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ رێگه‌ی چه‌كی قه‌ناس یان له‌رێگه‌ی ئاگر به‌ردانه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌وه‌، ئه‌و مین و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ ده‌ته‌قێنێته‌وه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket