riklam

پێشمه‌رگه‌و سوپا گه‌مارۆی سلێمانبه‌گ ده‌ده‌ن و داعش هه‌ڵدێت

kurdistani 10:06 AM - 2014-09-01
 داعش وره‌یان روخاو به‌رگریان نه‌ماو ناحیه‌كه‌یان چۆڵكردو هه‌ڵهاتن

داعش وره‌یان روخاو به‌رگریان نه‌ماو ناحیه‌كه‌یان چۆڵكردو هه‌ڵهاتن

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 1-9-2014 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق گه‌مارۆی ناحیه‌ی سلێمانبه‌گه‌-یان داو له‌ئێستادا به‌ره‌و ناو ناحیه‌كه‌ له‌پێشڕه‌ویدان، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ده‌كات كه‌ تیرۆرستانی داعش ناحیه‌كه‌یان چۆڵكردوه‌و هه‌ڵهاتوون.

موقه‌ده‌م حه‌كیم ره‌حیم فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 2ی لیوای 16ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق هێرش و بۆردومانه‌كانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ سنوری سلێمانبه‌گ چڕكرده‌وه‌و چه‌ند گوندێكی سه‌ربه‌و ناحیه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌و ئه‌میرێكی داعش به‌ناوی (موسعه‌ب عه‌بدول عه‌زیز) ناسراوبه‌ (ئه‌بو ته‌یبه‌) كوژرا، تیرۆرستانی داعش له‌ ناحیه‌ی سلێمانبه‌گ وره‌یان روخاو به‌رگریان نه‌ماو ناحیه‌كه‌یان چۆڵكردو هه‌ڵهاتن. 

وتیشی: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق گه‌مارۆی ناحیه‌كه‌یان داو له‌ئێستادا به‌بێ هیچ شه‌ڕو روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ پێشڕه‌ویدان به‌ره‌و ناو ناحیه‌كه‌.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌ پێشمه‌رگه‌و سوپا به‌وریاییه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێن بۆ چوونه‌ ناو ناحیه‌ی سلێمانبه‌گ، چونكه‌ ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كان له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ بۆبمڕێژكرابن.

PUKmedia ریڤان گه‌رمیانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket