هه‌وڵه‌كانی ئێستای گۆڕان
kurdistani 08:58 PM - 2014-08-31.
هه‌وڵه‌كانی ئێستای گۆڕان، به‌ڵێنه‌گه‌وره‌كانیان بیر خه‌ڵك ناباته‌وه
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
له‌م كاته‌دا كه پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان رووبه‌وروی تاریكترین گروپ ده‌بنه‌وه‌و به‌رگری له‌خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ن و له‌جه‌نگدان بۆ به‌ئازادكردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌و ناچانه‌شی گروپی تیرۆریستی داعش داگیری كردبوون.له‌م جه‌نگه‌دا كه به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه رون و ئاشكرا دیاره كه سه‌ركرده‌ی كام لایه‌ن و حیزبی سیاسی له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كانه‌وه، له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدان و چه‌ندین جاریش هه‌وڵی تیرۆریستان و هێرش كردنه سه‌ركاروانی ئۆتۆمبێله‌كانیان باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن .
له‌م كاته‌دا كه كه‌م خێزانی كوردی هه‌یه چاوی له‌گه‌رانه‌وه‌ی كه‌سێكی ئازیزی خێزانه‌كه‌ی نه‌بێت ، كه‌سانێك له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ موزایه‌كردن به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار ناوه‌ستن و هه‌مووكارێك ده‌كه‌ن له‌پێناوی ئه‌وه‌ی نه‌به‌ردیی و سه‌ركه‌وتنی هه‌ندێك لایه‌ن بێ بایه‌خ بكه‌ن.
ئێمه دڵنیان بێوه‌ڵامی بزوتنه‌وه‌ی گۆران، بۆ داواكاری خه‌ڵك و بێ ده‌نگیان به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنه‌ی به‌خه‌ڵكیانداوه، هه‌رله‌كابانی ماڵه‌وه تاوه‌كو ده‌گات به تاك به‌تاكی كوردستان، ته‌واو توشی وه‌ستان و كێشه‌ی كردوونه‌ته‌وه.چونكه ئه‌وان به‌موزایه‌ده‌كردن و به‌لێنی گه‌وره گه‌وره‌وه متمانه‌ی خه‌ڵكیان به‌ده‌ست هێناوه‌وئێستاش له‌به‌رده‌م دادگایی ده‌نگده‌راندا ناتوانن هیچ بڵێن .
به‌ناچاری له‌پێناوی شاردنه‌وی نه‌بونی وه‌ڵامه‌كه‌یان په‌نا بۆ هه‌ندێك كارده‌به‌ن كه له‌ئێستادا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به هه‌رێمی كوردستان وئه‌و یه‌كگوتاریه ناكات كه‌له‌هه‌ركات گرنگتر‌و پێویستتره.
من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سامانی گشتی به‌هه‌ده‌ربراوات وله‌سه‌ر حیسابی كه‌سانی تر هه‌ندێك كه‌سی تر بژین. به‌ڵام بڵاو كردنه‌وه ته‌نها ناوی( 404 ) ژنی خانه‌نشینكروی لایه‌نێكی دیاریكراو (كه‌هیچ گومان نیه به‌شێكیان مافی ره‌وای خۆیانه) له‌موزایه‌ده‌و نه‌بونی وه‌ڵامێكی ته‌ندروست زیاتر نیه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوانه له‌رێگه‌ی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانه‌وه له‌م كاته‌دا چه‌ند مه‌به‌ستێكی دیاریكراوی هه‌یه .له‌لایه‌ك ده‌یه‌وێت له‌و رێگایه‌وه به‌ده‌نگده‌رانی بلێ كه‌گۆران بێده‌نگ نه‌كراوه‌و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی پێشووی و ده‌ست به‌رداری داخوازیه‌كانی نه‌بووه.به‌ڵام له‌م هه‌وڵه‌یدا گۆران چونكه به‌ته‌نها ناوی لایه‌نێكی دیاركراوی بڵاوكردۆته‌وه، هه‌رزوو ئه‌وه رونتر ده‌بێته‌وه ئه‌و كاره‌ی گۆران له‌خه‌می قوڵی خه‌ڵكه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه، له‌كاتێكدا زۆر كاری تر هه‌یه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆران مه‌به‌ستی بوایه‌و له‌به‌رخاتری ئه‌م وئه‌و نه‌بوایه، زۆر پرسی تر هه‌یه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیان كاریان له‌سه‌ركردبا.
له‌لایه‌كی تره‌وه، یه‌كێتی له‌ئێستادا به‌سه‌ركرده‌كانیشه‌وه رۆڵی كاریگه‌رو به‌رچاوی هه‌یه‌و شه‌ورۆژی یه‌كێتی وسه‌ركرده‌كانی بۆ پارێزگاریكردنه له خاكی ئازادكراوی كورستان،به‌ڵام گۆران به‌م كاره‌یان مه‌به‌ستیانه له‌و رێگایه‌وه خه‌ڵكی به‌ئاراسته‌ی تردا ببات و سه‌ركه‌وتنه‌كان بیرخه‌ڵك ببه‌نه‌وه.
له‌هه‌مانكاتیشدا بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوانه له‌لایه‌ن كه‌سێكی دیاری و كه (علی حمه سالح)كه خاوه‌نی زۆرترین ده‌نگه بێ مه‌به‌ست نیه. چونكه ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی گۆران رووبه‌روی زۆرترین ره‌خنه بۆته‌وه له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانیه‌وه به‌هۆی ئه‌و بێده‌نگیه‌ی هه‌یه‌تی كه پێچه‌وانه‌ی رابردوویه‌تی(پێش ئه‌ندام په‌رله‌مانی) كه‌قسه‌ی له‌سه‌ر هه‌مووشتێك هه‌بوو، وه به‌به‌رده‌وامی باسی داهات و سامانی گشتی ده‌كرد، به‌ڵام له‌وكاته‌وه‌ی بووه‌به‌ئه‌ندام په‌رله‌مان و حیزبه‌كه‌ی چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی پێشوو بوجه‌كه‌ی زیاتكراوه بێ هه‌ڵوێسته‌و نایه‌ت باسی ئه‌وه‌بكات له‌مانگێكدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی گۆران چه‌ند وه‌رده‌گرن و بوجه‌ی حیزبكه‌ی كه چه‌ند ئه‌ونده‌ی زیادیكردووه،چه‌ند قوتابخانه‌و خوێندنكه‌و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ هه‌مووو ئه‌وانه‌شدا ، جارێكی تر بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئه‌و په‌یامه‌ی دایه‌وه به‌خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه كار‌و سیاسه‌تی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه وه‌ك هه‌میشه ته‌نها به‌رامبه‌ر یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانیه‌تی و هیچیتر.
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18