riklam

ئامرلی.. فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا مۆڵگه‌كانی داعش ده‌كه‌نه‌ ئامانج

kurdistani 07:36 PM - 2014-08-31
پێنج هێرشی نوێیان ئه‌نجامداوه‌

پێنج هێرشی نوێیان ئه‌نجامداوه‌

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ بۆردومانه‌كانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆرستانی داعش له‌ نزیك ئامرلی و ناوچه‌كانی نزیك به‌نداوی موسڵ.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ 31-8-2014، كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتوه‌، رایده‌گه‌یه‌نێت: هێزی ئاسمانی ئه‌مریكاو فرۆكه‌كه‌كانی تری ئوسترالیا و فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا هاوكارییه‌كانیان له‌ ئاو و خواردن و ده‌رمان گه‌یاندۆته‌ دانیشتوانی ئامرلی و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا، چه‌ندین هێرشیان كردۆته‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش له‌ ناحیه‌ی ئامرلی.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا 5 هێرشی نوێی ئاسمانییان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی چه‌كدارانی داعش له‌ نزیك به‌نداوی موسڵ ئه‌نجامداوه‌ له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كانیشه‌وه‌ چه‌ندین زیانی گه‌وره‌یان به‌ تیرۆرستانی داعش گه‌یاندوه‌.

 PUKmedia 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket