riklam

ئەنجامی كۆبوونەوەكانی كوردو هاوپەیمانی نیشتمانی ئەرێنیە

kurdistani 06:29 PM - 2014-08-31
وەفدی كوردو عەمار حەكیم كۆبوونەوە

وەفدی كوردو عەمار حەكیم كۆبوونەوە

وەفدی دانوستانكاری كورد لەگەڵ عەمار حەكیم سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عیراق گفتوگۆیان لەبارەی ئەنجامی كۆبوونەوەكان كرد بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق.

دوای كۆبوونەوەكەش كە ئەمڕۆ 2014/8/31 بەڕێوەچوو، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا كە بۆ هەریەك لەعەمار حەكیم سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عیراق و هۆشیار زێباری سەرۆكی وەفدی دانوستانكاری كورد سازكرابوو، لەسەرەتادا عەمار حەكیم تەئكیدی لەسەر خواستی سەرجەم لایەنە سیاسیەكان كردەوە بۆ بەزووی پێكهێنانی حكومەتی نوێ، گەشبینی خۆشی نیشاندا بۆ گەیشتن بەڕێكەوتنێكی تەواو لەگەڵ هێزی یەكێتییە نیشتمانییەكان و ئیئتلافی نیشتمانی عیراقی و هێزە كوردستانییەكان لە گفتوگۆكانیان لەگەڵ لایەنی هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ روبەڕووی سەرجەم ئاستەنگەكان كە روبەڕووی وڵات دەبنەوە لەسەروشیانەوە ئاستەنگە ئەمنییەكان.

حەكیم جەختی لەسەر پێویستی یەكلایكردنەوەی ئەنجامی گفتوگۆكان كرد بۆ ئیمزاكردنی كارنامەی وەزاری پێش كۆتایی هاتنی ئەم هەفتەیە، راشیگەیاند: لەكارنامەكەشدا دابەشكردنی پۆستەكان و رۆڵ و بەشداریكردنی سەرجەم لایەنەكان لەبەڕێوەبردنی دەوڵەتدا دیاریدەكرێت، وەك دابەشكردنی پۆستە وەزارییەكان لەماوەیەكی كورتدا، ئەویش لەدوای ئیمزاكردنی كارنامەی كۆتایی لەلایەن سەرجەم لایەنەكانی وڵاتەوە.

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عیراق لەبارەی ئەنجامی گفتوگۆكانیان لەگەڵ وەفدی دانوستانكاری كورد وتی: ئەنجامی كۆبوونەوەكەمان ئەرێنی بووە، ئومێدی خۆشی دەربڕی بۆ بەدیهێنانی پشگتیریەكی نێودەوڵەتی، سوپاسی وەفدی دانوستانكاری كوردیشی لەنەرمی نواندن هەر لەسەرەتای دەستپێكردنی گفتوگۆكان لەگەڵ لیژنەی دانوستانكاری هاوپەیمانی نیشتمانی.

لای خۆشیەوە هۆشیار زێباری سەرۆی وەفدی دانوستانكاری وەفدی كورد باسی لەوەكرد كە گفتوگۆكانیان پێیناوەتە قۆناغێكی پێشكەوتوەوە بۆ بەدەستهێنانی پۆستە وەزارییەكانی حكومەتی نوێ، رونیشكردەوە كە جدیەت هەیە  بۆ سەركەوتن بەسەر ئەو ئاستەنگانەی كە دێنە پێش گفتوگۆی نێوان لایەنەكان، راشیگەیاند: لەهەمانكاتدا گفتوگۆكان بەردەوامن و  سەرەتایەكیشە بۆ پێشكەشكردنی پێكهاتەی وەزاری و بەرنامەی وەزارەتەكان بۆ ئەوەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت بۆ متمانە پێدان بەحكومەتی نوێ.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket